heminmahdi@hotmail.com بۆردیۆ له‌كتێبی(ته‌له‌فزیۆن و میكانیزمه‌كانی گه‌مه‌كردن به ئه‌قڵه‌كان)گه‌لێ وردبینانه دادگایه‌ك بۆ میدیا داده‌نێ له وڵاتێكدا كه له‌وێوه پرِه‌نسیپه‌كانی دادوه‌ری و ئازادی و یه‌كسانی به‌جیهاندا بڵاوبوونه‌وه، ئاخر لیستێكی درێژ له كاره‌سات و رووداوه‌كان میدیا به‌رهه‌مهێنی بووه و لیسته‌كه‌ش هێشتا به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه. ئه‌و پێیوایه میدیا به‌دیوه ترسناكه‌كه‌یدا هه‌رِه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی هزر و فه‌لسه‌فه و زانست و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر. سه‌یره بیرمه‌ندێ وا برِوانێته میدیا به‌گشتی، به‌ڵام به‌و گۆشه‌نیگا سۆسیۆلۆژییه‌ی ئه‌و پۆڵێنكردنێ دێنێته ئاراوه، ئه‌وه‌ی گوێ ناداتێ و به‌په‌له كاڵاكه‌ی فرِێده‌داته بازارِ، ده‌ره‌نجامی هه‌رچییه‌ك بێ به‌لایه‌وه گرنگ نییه، ئه‌وه‌شی كه رِێز له ئه‌قڵی خۆی و به‌رامبه‌ره‌كانی ده‌گرێَ، شه‌ن وكه‌وێ باشی ده‌كا و چه‌ندین جار بیر له ده‌ره‌نجام و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كاته‌وه، ئه‌وجاش كه فرِێیده‌داته بازارِه‌وه، وه‌ك چاودێرێك له به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌رِوانێ و چاوه‌رِێیه سه‌رنج و تێبینیه‌كان تۆمار بكات بۆ داهاتووی. فرانسیس فۆكۆیاما كه تیۆریسیۆنی رادیكاڵه نوێكانی ئه‌مریكا بوو، پاساوهێنی هه‌نگاوه سیاسییه‌كانی ئیداره‌ی بۆش، تا ئه‌و كاته پاڵپشتیان بوو كه چه‌كی كۆكوژ له ئێراقدا نه‌دۆزرایه‌وه، ئیدی دوای ئه‌وه به‌نووسینێك وه‌ك پۆزش هێنانه‌وه بۆ خوێنه‌رانی، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بۆچوونانه‌ی بوو، كه ئیلهامبه‌خش بوون بۆ هه‌ڵۆكانی ئه‌مریكا. پارساڵ گه‌مه‌ی تۆپی پێی نێوان جه‌زایر و میسر له‌لایه‌ن میدیای هه‌ردوولاوه به‌جۆرێك قۆزرایه‌وه، گه‌ر هاوسنوور بوونایه ره‌نگبوو نیمچه جه‌نگێ به‌رپا بوایه، ئه‌وی جه‌زایری بوو له میسر شه‌قی خوارد و حاڵی میسرییه‌كانیش له‌جه‌زایر له‌وان باشتر نه‌بوو. میدیا له كوردستانی خۆشمان‌دا له‌و هه‌رایه به‌ده‌ر نییه، گه‌ر جارێ ده‌رخه‌ری راستیه‌ك بووبن، ئه‌وا جارێكیش ورووژێنه‌ری ناوچه‌گه‌رێتی و پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه. له‌و ماوانه‌ی رابردوو له گۆڤاری(لڤین) لیستێ به گۆڤار و رۆژنامه ریزكران، له‌گه‌ڵ برِه پاره‌ی ته‌رخانكراویان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه ئاشكرایه كه حكومه‌ت كۆمه‌كی داراییان ده‌كا، به‌ڵام ژماره‌كان زۆرینه‌یه‌كیان(گه‌رچی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌یگوت هه‌مووی) پرسیار و گومانی لای خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ره‌كان دروستكردووه و له‌وێشه‌وه بازیداوه بۆ ستافی نووسه‌ران و په‌یامنێران، هه‌موو ده‌پرسن(پاشماوه‌ی كۆمه‌كییه‌كه لای كێیه؟). له بۆچوونه‌كه‌ی بۆردیۆ و پۆزش هێنانه‌وه‌ی فۆكۆیاما و گه‌مه‌كه‌ی میسر و جه‌زایر و لیسته‌كه‌ی لڤین، راستیه‌كی نكوڵی لێنه‌كراو ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌ویش كاركردنی میدیایه له‌سه‌ر باڵاده‌ستكردنی بێ متمانه‌یی، كه به‌خۆی فاكته‌رێكی گه‌لێ سه‌ره‌كییه بۆ دارِمانی كۆمه‌ڵگه، له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی تێیدا دروستكردنی متمانه‌یه له‌نێوان تاكه‌كانیدا، دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی ئینسانه‌كانیه‌تی، كه ده‌بێ میدیاكانمان ئه‌وه به ئه‌ركێكی یه‌كه‌مینی خۆیان بزانن. گه‌ر بۆردیۆ هۆشداری دابێ، فۆكۆیاما چه‌مكی كۆمه‌ڵگه‌ی متمانه‌ی بره‌و پێدابێ، له‌نێوان میسر و جه‌زایردا كۆمه‌ڵه لاوێك هه‌ڵمه‌تێكیان به‌رپاكردبێ به‌ناوی(به‌سیه‌تی درۆكردن)، كه‌چی لای ئێمه به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ڵمه‌تێ دژ به متمانه به‌رِێوه‌یه، كاره‌ساتی گه‌وره‌ش له‌وه‌دایه میدیایێ ئه‌هلی سه‌رده‌سته و بانگه‌شه‌كاری بێ، ئیتر هاوه‌ڵانی ئازیزم، گه‌ر ئه‌م نموونانه له‌بره‌ودابن، دڵنیابن له كه‌ناری هه‌ڵدێره‌كه زۆر نزیك بووینه‌ته‌وه.
|