(shiwanrezgeyi@yahoo.com)
هه‌ر رووداوێك كه په‌یوه‌ندیی به گیانی كه‌سێكه‌وه هه‌بێت ده‌بێ‌به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. كوشتنی كه‌سێك و سه‌ندنه‌وه‌ی مافی به‌رده‌وامیی ژیان، یه‌كێ‌له تاڵترین دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تین.
كوژرانی سه‌رده‌شت عوسمان له كوردستان، رووداوێكی تراژیدیی كۆتایی هێنان به ژیانی گه‌نجێك بوو. ئه‌م دیارده‌یه له كوردستاندا زۆره، ساڵانه به سه‌دان ئافره‌تی گه‌نج به زیندوویی ده‌سووتێندرێن، به ده‌یان گه‌نج به هۆی گوشاری ژیان به‌ره‌و خۆكوشتن یان راكردن له وڵات هانده‌درێن، له ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری هه‌رێمی ئێستامان به سه‌دان گه‌نج ده‌بنه قوربانیی ده‌ستی تیرۆر.
له‌م نێوه‌نده‌دا به شێوه‌یه‌كی جیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان كرا. وا باس كرا كه ئه‌م جوانه‌مه‌رگه رۆژنامه‌نووس بووه و به هۆی نووسینه ره‌خنه ئامێز و شیكارییه گرنگ و ئاگرینه‌كانی تیرۆر كراوه. تا ساتی بیستنی هه‌واڵی تیرۆركرانی ئه‌م گه‌نجه، من هیچ به‌ره‌ه‌مێكی رۆژنامه‌وانیی ئه‌وم نه‌بینیبوو، بۆیه سه‌ركۆنه‌ی خۆمم كرد كه بۆ ده‌بێ‌من هینده بێ ئاگابم كه نووسینه‌كانی كه‌سێكی وام به‌رچاو نه‌كه‌وتبێت، ئه‌وه بوو به دوای ده‌ست خستنی نووسینه‌كانی ئه‌و كه‌وتم، به‌ڵام خۆزگه ئه‌مكاره‌م نه‌كردبا. به داخه‌وه گه‌ر ئه‌م نووسینانه‌ی كه ئێستا ده‌درێته پاڵ كاكه سه‌رده‌شت عوسمان، له نووسینی ئه‌و بن ئه‌وا ناوبراو فرِی به‌سه‌ر رۆژنامه‌وانیێه‌وه نییه و بابه‌ته‌كانی ئه‌و نرخه‌یان نییه كه به ناوی رۆژنامه‌وانییه‌وه ئه‌و هه‌موو هه‌رایه‌ی بۆ ساز بدرێت. په‌یامی رۆژنامه‌وانی و راگه‌یاندن چ له رووی ناوه‌رۆك و چ له رووی زمان هه‌ندێ‌تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه كه نووسینه‌كانی سه‌رده‌شت هه‌ڵگری هیچ كام له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه نییه.
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێكرد بابه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ركه‌س ده‌بێ‌به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، بۆیه مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه رووداوی تیرۆركرانی ئه‌م گه‌نجه به بچوكی و ساده‌یی وێنا بكه‌ینه‌وه. له راستیدا ئاراسته‌ی بابه‌ته‌كه به‌ره‌ورِووی جووانه‌مه‌رگ سه‌رده‌شت نییه، به‌ڵكو ده‌خوازین چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه دوور له سۆز و هه‌ڵچوون هه‌ڵبسه‌نگێنینه‌وه. له كاتی روودانی ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه، نه‌ده‌كرا ئه‌م قسانه‌ی ئێستا بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا كه ته‌پ و تۆزه‌كان نیشتۆته‌وه و هه‌ندێ‌باره‌كه خاو بۆته‌وه و گوێچكه‌كان ده‌توانن لۆژیكیانه و عه‌قڵمه‌ندانه‌تر گوێ‌بگرن، كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ندێ‌لایه‌نی رووداوه‌كه روونتر بكرێنه‌وه و هه‌ر شتێكیش كه به‌رز و نزمیی پێكراوه بگه‌رِێنینه‌وه شوێنی شایسته‌ی خۆی. بۆ نموونه چ راگه‌یاندنی ئۆپۆزسیۆن و چ راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات كه‌شێكیان خوڵقاند كه وای نیشان ده‌دا جوانه‌مه‌رگ سه‌رده‌شت، رۆژنامه‌نووس و مونه‌زیر و بیرمه‌ندێكی گرنگی وڵات بووه و له سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانی ریفۆرِم و رینسانس له كوردستان بووه، به‌ڵام به هۆی ئه‌م تیرۆره‌وه پرِۆسه‌ی به كرده‌وه‌یی كردنی به‌رنامه‌كانی ئه‌م جوانه‌مه‌رگه په‌كی كه‌وتووه و بۆیه پرِۆسه‌ی گه‌شه‌كردن له كوردستان سرِ بووه، كه له راستیدا سه‌رده‌شت قوتابییه‌ك بووه كه تازه هه‌وڵی ده‌دا سه‌ره‌داوه‌كانی نووسین به‌ده‌سته‌وه بگرێت و گه‌ر ئه‌م نووسینانه‌ش هی ئه‌و بن ئه‌وا بنه‌مایه‌كی سست و له‌رزۆكی بۆ ئاواكردنی توانای نووسینی ئاوا ده‌كرد كه ئه‌سته‌م بوو له داهاتوودا بببا به ژماره‌یه‌كی حساب بۆ كرا‌و له مه‌یدانی نووسین و رۆژنامه‌گه‌ریدا.
له‌م دۆخه‌دا ئاسایی ده‌بوو گه‌ر قوتابیانی هاورِێی سه‌رده‌شت داوا بكه‌ن بۆ یادكردنه‌وه‌ی هه‌ر كارێك بكه‌ن، به‌ڵام كاتێ‌ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسان داوا بكه‌ن كه په‌یكه‌رێكی به ناوی رۆژنامه‌نووسی شه‌هیده‌وه بۆ بكرێت، ئه‌وا داواكه‌یان رێك له‌وه ده‌چێت كه زه‌رافه‌كان داوا بكه‌ن په‌یكه‌ری ملدرێژترین زه‌رافه بۆ كیسه‌ڵ دروست بكرێت. هه‌ڵه به هه‌ڵه و سته‌م به سته‌م راست ناكرێته‌وه، ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌وترێت و ده‌كرێت سته‌مێكی دیكه‌یه كه به‌رامبه‌ر پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی ده‌كرێت.
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستدا بابه‌تی به‌زۆر درووست كردنی شه‌هید و پاڵه‌وان، دیارده‌یه‌كی باوه. گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی بخوازێت، ئه‌وا كه‌سێكی ساده‌ده‌كرێت به‌پاڵه‌وانێكی ئه‌فسانه‌یی، به‌ڵام گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی نه‌خوازێت، قرِكردنی وڵاتێك و گیان به‌ختكردنی گه‌لێك هه‌واڵێكی لاوه‌كییه. ئێمه‌ی كورد زۆر قوربانیی ئه‌وجۆره‌بیركردنه‌وه بوون، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه، ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌وه‌لاوه بنرێت و واقعبینانه‌رووداوه‌كان لێك بده‌ینه‌وه. رێزمان بۆ جوانه‌مه‌رگ سه‌رده‌شت و خانه‌واده‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م جوانه‌مه‌رگه‌ئه‌و پێگه‌یه‌ی نه‌بووه كه‌به‌شه‌هیدی قه‌ڵه‌م ناو ببرێت. هیوادارین چیتر گیانی گه‌نجانی وڵات له‌ململانێ سیاسییه‌كاندا نه‌بێته ئامرازێكی هه‌رزان و با گیانی تاكه‌كانی وڵاته‌كه‌مان له هه‌موو شتێ به‌نرختر بێت، ئه‌وجا ئه‌و تاكه‌سه‌ر به‌هه‌ر چین و توێژێك بێت.