له‌دواى راپه‌رِینى به‌هارى ساڵى 1991 له‌هه‌رێمى كوردستانى ئه‌مرِۆدا به‌هاوشێوه‌ى زۆرێك له‌ولاَتانى پێشكه‌وتوو له رووى دیموكراسى و باقى بواره‌كانى دیكه‌وه، به‌ده‌ر له‌میدیاى حكومه‌ت و حزب میدیاى ئازادیش هاته‌ئاراوه و له ئه‌مرِۆكه‌دا ده‌یان گۆڤار و رۆژنامه و رادیۆ و هتد، به‌ناوى میدیاى ئازاده‌وه ده‌بینرىَ و ده‌بیسترێن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا میدیاى ئازاد به‌ده‌رنه‌بووه له كه‌موكورتى، به‌تایبه‌ت له‌كاتى ئه‌و رووداوه سیاسى، ئابورى و سه‌ربازى و رۆشنبیرى و كۆمه‌لاَیه‌تییانه‌ى كه له‌چه‌ند ساڵى رابردوو له‌م هه‌رێمه‌دا رویانداوه. خۆیان له‌دژایه‌تیكردنى لایه‌نێك چه‌قاندووه به‌بىَ گوێدانه له‌ده‌ستدانى مسداقیه‌ت و ئه‌خلاقى پیشه‌كه‌یان! شرۆڤه‌ى خۆویستانه‌یان داوه‌ته پاڵ لایه‌نی به‌ناو نه‌یاریان و بگره زۆرجار له‌به‌رامبه‌ر له‌ده‌ستچونى ده‌سكه‌وت و به‌ها پیرۆرزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكانى گه‌له‌كه‌مان خۆیان نه‌پاراستووه، له‌كاتێكدا له‌هه‌موو كه‌س و ده‌زگایه‌كى ئه‌منى و میدیایى دیكه ده‌بىَ میدیاى ئازاد راستگۆیانه و بێلایه‌نانه تربىَ. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ى له‌خۆى ناوه به به‌رزى بالاَیدا رێكبىَ، خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌بىَ، ئه‌وا ئه‌م وته‌یه‌ى( برتۆڵد بریخت) به‌نمونه دێنینه‌وه كه له‌باره‌ى نه‌گه‌یشتن له‌رِاستى و یاخود خۆگێلكردن لێى ده‌ڵىَ : ئه‌وه‌ى له‌رِاستى تێناگات گێله، به‌لاَم ئه‌وه‌ى تێَده‌گات و خۆى لىَ گێل ده‌كات ئه‌وه تاوانباره. بۆ زیاتر شرۆڤه‌كردنى ئه‌م وته‌یه‌ى ناوبراو دواتر ده‌گه‌رِێینه‌وه‌لاى كه بزانین به‌بالاَى كێدا ده‌ربرِدرىَ، به‌لاَم به‌هه‌رحاڵ... ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر خوێندكار و رۆژنامه‌نوس ( سه‌رده‌شت عوسمان ) له‌شارى هه‌ولێرى پایته‌ختدا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌وه رفێندرا و دواتر ته‌رمه‌كه‌ى له‌شارى موسڵ دۆزرایه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش " سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وێرِاى ئیدانه‌كردنى ئه‌و كاره قێزه‌ونه و به‌ڵێنى ده‌ستگیركردنى تاوانبارانه‌یاندا، پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆشیان ئاراسته‌ى ماڵباتى ناوبراو كرد. له‌به‌رامبه‌ر كرده‌یه‌كى له‌م شێوه‌یه‌دا وێرِاى ئه‌وه‌ى له‌شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمدا خۆپێشاندان به‌شێوه‌یه‌كى هێمنانه به‌رِێوه‌چوو، له‌ته‌واوى ولاَتانى دونیادا به‌رپرسانى بالاَى ولاَت به‌و شێوه ئاماژه‌بۆكراوه‌ى سه‌ره‌وه‌مان هه‌نگاوى یه‌كه‌میان هه‌ڵدێنن و، دواتر ده‌زگاكانى پۆلیس و ئاسایش به شێوازى زانستیانه له‌دووى تاوانباران ده‌گه‌رِێن. له‌م ئاماژه‌یه‌دا هیچ جۆره میدیایه‌ك به‌بىَ به‌ڵگه قسه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌كان ناكه‌ن، تاوكو ده‌زگاكانى پۆلیس و ئاسایش له‌ئه‌نجامى چۆنیه‌تى روداوه‌كه نه‌گه‌ن، به‌لاَم ئه‌وه‌ى جێگاى داخه هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساتى رووداوى رفاندن و تیرۆركردنى خوێندكار و رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان، ده‌ماوده‌م به‌بىَ گوێدانه هیچ جۆره یاسایه‌كى دادوه‌رى و عورفى كۆمه‌لاَیه‌تى، به‌شێكى زۆر له‌و گۆڤار و رۆژنامانه‌ى كه له‌چه‌ند ساڵى رابردوودا ناوى میدیاى ئازادیان له‌خۆیان نابوو، به‌فیكه‌یه‌كى مه‌به‌ستدارانه‌ى به‌رپرسانى كۆمپانیاى(وشه)، په‌نجه‌ى تاوانیان بۆ ده‌زگاكانى پۆلیس و ئاسایشى شارى هه‌ولێر و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و په‌رِله‌مان و حكومه‌تی درێژ كرد و، بگره به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانى به‌ناو میدیاى ئازاده‌وه له كه‌ناڵى KNNى زمانحاڵى كۆمپانیاى وشه‌وه، ده‌یان قسه و لێدوان و شرۆڤه‌ى هه‌ڵه‌یان ده‌دایه پاڵ سه‌كردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و خودى بارزانى. له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئاورِێك له‌مێژوى پارتى بده‌ینه‌وه، وێرِاى ئه‌وه‌ى به‌درێژایى مێژوی، زیاتر له‌شه‌ش ده‌یه ته‌مه‌نى له‌به‌رانبه‌ر دوژمنانیش په‌ناى بۆ تیرۆركردن نه‌بردووه، بگره به پێچه‌وانه‌وه‌ش، له‌لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانى به‌غدا و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه(هه‌ندێ جار) ده‌یان پێشمه‌رگه و كادیر هه‌وڵى تیرۆركردنیان درا و تیرۆر كران له‌وانه‌ش : مسته‌فا بارزانى و ئیدریس بارزانى و مسعود بارزانى و هه‌روه‌ها تیرۆركردنى فرانسۆ حه‌ریرى ئه‌ندامى سه‌كردایه‌تى له شارى هه‌ولێر و هتد... چ جاى ئه‌وه‌ى پارتى له‌ماڵى خۆیدا كه شارى هه‌ولێره، له‌پشت تیرۆركردنى یه‌كێك له رۆڵه‌كانى خۆیه‌وه بىَ، لێره‌دا پرسیاره‌كه بۆ میدیاكاره به‌ناو ئازاده‌كان ئه‌وه‌یه: ئایا به‌رپرسانى كۆمپانیاى وشه مه‌به‌ستى سیاسیان له‌و په‌نجه‌ى تاوان درێژكردنه بۆ سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و په‌رِله‌مان و حكومه‌ت و هه‌روه‌ها ده‌زگاكانى پۆلیس و ئاسایشی شارى هه‌ولێر هه‌بوو؟ ئه‌ى ئێوه بۆ وه‌ك ناوه‌كه‌ى خۆتان كه میدیاى ئازاده هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه نه‌كرد و به هاوشێوه‌ى به‌رپرسانى كۆمپانیاى وشه، كه‌وتنه هێرشى كوێرانه بردن بۆ سه‌ر پارتى و بارزانى؟ به ئاماژه‌یه‌كى له‌م شێوه‌یه ئێوه‌ى به‌ناو میدیاى ئازاد، نه‌ك هه‌رمسداقیه‌تى پیشه‌كه‌تان له‌ده‌ستدا به‌ڵكو ئه‌خلاقیه‌تى رۆژنامه و رۆژنامه‌نووسى ئازاد و بێلایه‌نیتان كرده قوربانیى خه‌ونه نه‌زۆكه سیاسییه‌كه‌ى كۆمپانیاى وشه و، په‌ڵه‌یه‌كى ره‌شتان به ناوچه‌وانى میدیاى ئازاده‌وه نا. له‌باره‌ى تیرۆركردنى سه‌رده‌شتى خوێندكار و رۆژنامه‌نووس، وێرِاى ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌كمان مافى ئه‌وه‌مان هه‌یه ئه‌و پرسیاره ئاراسته به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم بكه‌ین بڵێین : بۆچى به‌رِۆژى نیوه‌رِۆ خوێندكار و رۆژنامه‌نوسێك له‌شارى هه‌ولێردا برِفێندرىَ و دواتر ته‌رمه‌كه‌ى له‌شارى موسڵ بدۆزرێته‌وه؟ به‌لاَم هه‌وڵه‌كانى ده‌زگاى ئاژانسى پاراستنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه و چاوه‌رِێش ده‌كرىَ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى لێبكه‌وێته‌وه و به‌هاوشێوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو روخسارى دزێوى تیرۆریستان بۆ كۆمه‌لاَنى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بخاته روو. له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه چاودێرانى سیاسى ئه‌م هه‌ڵچوونه هه‌ڵه‌یه‌ى به‌رپرسانى كۆمپانیاى وشه، زیاتر له‌بۆ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى پرِۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه‌كان ده‌گێرِنه‌وه و به‌و هیوایه‌ى كۆمه‌لاَنى خه‌ڵك، گوایا به‌هۆى نه‌بوونى ئازادى و ئارامى، تیرۆركردنى رۆژنامه‌نوسان ئاستی ته‌واوی خزمه‌تگوزارى هه‌رێم بشارنه‌وه و نه‌كسه به‌شانداهاتووه‌كه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى7\3\2010 یان پىَ په‌رده‌پۆش بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌م كۆتا ئاماژه‌ى بابه‌ته‌كه‌ماندا ماوه‌ته‌وه ئاراسته‌ى میدیاكارانى به‌ناو ئازادى بكه‌ین وته‌كه‌ى برتۆڵد بریخت كه ده‌ڵىَ : ئه‌وه‌ى له‌رِاستى تێناگات گێله، به‌لاَم ئه‌وه‌ى تێده‌گات و خۆى لىَ گێل ده‌كات ئه‌وه تاوانباره.