له ناوه‌رِاستى مانگى حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ مه‌سعودبارزانیی(سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان) به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته فه‌رِه‌نسا و له‌لایه‌ن سه‌رۆك و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رِه‌نسا پێشوازى لێكرا.
هه‌ڵبوون
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه ده‌ست هه‌ڵبوون كه‌وتوون، نه‌وشێروان مسته‌فا له رێگاى كه‌مال میراوده‌لى، رێبوار فه‌تاح، و چه‌ند كه‌سێكى ناو گروپى چاك، هه‌وڵیداوه له كاتى ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێم له كۆشكى ئیلیزىَ له پاریسی پایته‌ختی فه‌رِه‌نسا، خۆپیشاندانێك له به‌رده‌م كۆشكه‌كه له‌دژى سه‌رۆكى هه‌رێم ساز بكات، به‌لاَم هه‌وڵه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، و نه‌توانراوه خه‌ڵكى پێویست بۆ خۆپیشاندانه‌كه كۆ بكرێته‌وه.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن زۆربه‌ى ئه‌و كوردانه‌ى ئه‌وروپا، كه داوایان لێكرابوو له خۆپیشاندانه‌كه‌دا ئاماده‌بن، داواكه‌یان ره‌تكردۆته‌وه و پێیانوابووه كه ئه‌مه زیان به ناوبانگى دۆزى كورد له كوردستانى عێراق و هه‌موو پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌ره‌وها ئه‌وان پێیانوابووه كه نابێت به هیچ بیانوویه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم له‌و سه‌ردانه‌یدا ئیحراج بكرێت.
هه‌روه‌ها كاتێك له ئه‌وروپا داوا له كه‌سانى نزیك له گۆرِان كراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌ى خۆپیشاندانه‌كه بن، داواى پاره‌یان كردووه و گوتویانه ئه‌گه‌ر ئاماده‌ى خۆپیشاندانه‌كه ببین، ئه‌وا چه‌ند رۆژێك بێكار ده‌بین، بۆیه ده‌بێت سه‌ره‌رِاى پاره‌ى هاتووچۆ و مانه‌وه، پاره‌ى ئه‌و رۆژانه‌شمان پێبده‌ن كه بێكار ده‌بین. كه‌چى سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌ڵێنیان داوه یارمه‌تیى ماددیى به‌شداربووانى خۆپێشاندانه‌كه بده‌ن، به‌ڵام كه‌س ئاماده‌ى سه‌فه‌ركردن بۆ فه‌رِه‌نسا نه‌بووه. وه‌ك زانیارییه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه‌مال میرداوه‌لیش سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته وتبووى، ده‌بوایه یارمه‌تییه‌كه پێشوه‌خته بدرابایه، چونكه ناكرىَ به‌ڵێن به خه‌ڵك بده‌ین دواتر پاره‌كه‌یان بۆ نه‌گه‌رِێنینه‌وه. هاوكات میراوده‌لى له‌درێژه‌دا وتبووى له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمیش له لایه‌ن نه‌وشێروانه‌وه به‌ڵێنی پێ‌درابوو كه ئه‌و پاره‌یى خه‌رجى كردبوو بۆى ده‌گه‌رِێننه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا رێژه‌یه‌كى كه‌مى بۆ گه‌رِێندراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها كمال میراوده‌لى راى وابووه ته‌نیا كورده‌كانى دانیشتووی فه‌رِه‌نسا بۆ ئه‌م كاره هان بده‌ن، بۆیه له‌گه‌ڵ رێبوار فه‌تاح، هه‌وڵیان دابوو وا له هه‌ندێك له‌و كوردانه‌ى كه برِیارى گه‌رِاندنه‌وه‌یان بۆ كوردستان بۆ ده‌رچووه، بگه‌یه‌نن، كه خۆپیشاندانه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رۆكى هه‌رێم داوا له حكومه‌تى فه‌رِه‌نسا بكات له برِیارى گه‌رِاندنه‌وه‌ى ئه‌و كوردانه پاشگه‌ز ببێته‌وه. دواتر كه خه‌ڵكه‌كه بۆیان روون ده‌بێته‌وه ئامانجى خۆپیشاندانه‌كه بۆ خزمه‌تى گۆرِانه، ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه كه ئاماده‌ى خۆپیشاندانێكى وا ببن.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه نه‌وشێروان مسته‌فا له‌سه‌ر ئه‌و فه‌شه‌له، له كادیرانى گۆرِان له ئه‌وروپا تورِه‌یه. چاودێران پێیانوایه كه به‌كارهێنانى كمال میراوده‌لى و رێبوار فه‌تاح و گروپى چاك له‌لایه‌ن نه‌وشێروانه‌وه، بۆ ئه‌نجامدانى كارێكى له‌و جۆره، ئامانجه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه خۆى و بزوتنه‌وه‌كه‌ى نه‌كات به رووكه‌شى مه‌سه‌له‌كه، به‌وجۆره‌ش خۆى له كاردانه‌وه‌كانى پارتى ده‌پارێزێت.
ئه‌مه‌و له‌دواى ئه‌وه‌ى له‌م هه‌وڵه‌یاندا سه‌رنه‌كه‌وتن، له جیاتى فه‌رِه‌نسا، چه‌ند كه‌سێكی نزیك له گۆرِان له گۆرِه‌پانێكى شارى له‌نده‌ن، خۆپێشاندانێكیان له دژى ده‌سه‌لاَتى هه‌رێمى كوردستان رێكخست، به‌ڵام هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی لێنه‌كه‌وته‌وه.