هه‌ڵبوون
پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌فدێكی گۆرِان سه‌ردانی ئێرانی كرد، وه‌ك وه‌لاَمى سه‌ردانى شاندى گۆرِان بۆ ئێران و به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندیه دوولایه‌نییه‌كانیان، شاندێك له سوپاى قودس، كه نێرده‌ى(قاسم سوله‌یمانى) تێدا بووه، ده‌گه‌نه سلێمانى و له‌گه‌ڵً نه‌وشیروان و به‌رپرسانى گۆرِاندا كۆده‌بنه‌وه.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه شاندێكى سوپاى قودس، كه نێرده‌ى تایبه‌تى قاسم سوله‌یمانى به‌رپرسى ئه‌و سوپایه‌ى تێدابووه، سه‌ردانى سلێمانییان كردووه و له‌لایه‌ن نه‌وشیروان و به‌رپرسانى بالاَى گۆرِانه‌وه پێشوازیان لێكراوه. سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له كۆبوونه‌وه‌كه، كه به هۆى هه‌ستیارى پێگه‌كه‌ى نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكات، به هه‌ڵبوونى رِاگه‌یاند كه شانده ئێرانییه‌كه وه‌ك وه‌لاَمێك بۆ سه‌ردانى شاندى گۆرِان بۆ ئێران ئه‌و سه‌ردانه‌یان ئه‌نجام داوه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به ئاشكرا چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگ خراونه‌ته‌رِوو، له‌وانه‌ش به پێویست زانینى به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ردوولا. هاوكات ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه ئێران چه‌ند داواكارییه‌كى له گۆرِان هه‌بووه، له‌وانه‌ش، لیستى گۆرِان كه له په‌رِله‌مانى عێراق ده‌بێت، نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رى لیستى هاوپه‌یمانییه‌وه، بۆ پشتگیرى له سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراق و ده‌بێت پشتگیرى له ئه‌یاد عه‌لاوى نه‌كات، به‌ڵكو پشتگیرى یه‌كێك له كاندیده شیعه‌كان بكات. دواین داواكارى شانده ئێرانییه‌كه له نه‌وشیروان و گۆرِان ، ئاسانكارى بازرگانى و باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران و سلێمانى بووه له كاتى ئه‌گه‌رى ده‌رچوونى نوێنه‌رى گۆرِان بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان، كه‌برِیاره له كۆتاى ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا، نه‌وشیروان چه‌ند داوایه‌كى له‌و شانده هه‌بووه، كه له چوارچێوه‌ى هاوكارى مادیدا بوونه. هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى خسته‌روو كه گۆرِان به ئاشكرا داواى هاوكاری مادییان كردووه بۆ به‌رده‌وامیدان به په‌خشى كه‌ناڵى (KNN)، بۆ ئه‌وه‌ى ئێران بودجه‌ى یه‌ك ساڵى دابین بكات و هاوكات داواى گوشارخستنه سه‌ر تاڵه‌بانیشیان كردووه، بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى نان برِاوه‌كانى گۆرِان.
جێگاى وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، كه ته‌نیا بودجه‌ى مانگێكى كه‌ناڵى (KNN) له‌سه‌ر یه‌كێك له مانگه ده‌ستكرده‌كان (170) هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكییه.
هه‌روه‌ها قاسم سوله‌یمانى (كه یه‌كێك له نوێنه‌ره‌كانى به‌شداریى كۆبوونه‌وه‌كه بووه) فه‌رمانده‌ى هێزى قودسه، كه یه‌كێكه له باڵه به‌هێزه‌كانى سوپاى پاسداران و راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ده‌زگاى هه‌واڵگرى رێبه‌رییه‌وه، ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كه‌شى بریتییه له ئیداره‌كردن و به‌رِێوه‌بردنى گه‌مه سیاسییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كانى ئێران له رێگاى داروده‌سته‌كانیانه‌وه، به تایبه‌تى له عێراق. شایه‌نى گوتنه كۆنه راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق (موفه‌ق ئه‌لروبه‌یعى)، قاسم سوله‌یمانیى به فه‌رمانرِه‌واى یه‌كه‌مى عێراق ناوبردووه.