هه‌ڵبوون
كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌رهه‌مى ئینشیقاق و جیا بوونه‌وه‌كانه. له‌ساڵى2001 له یه‌كبوونى ئیسلامى جیابۆته‌وه و وه‌ك حیزبێك خۆى راگه‌یاندووه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست هه‌ڵبوون كه‌وتوون، به هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى كۆنگره‌ى دووه‌م، زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى ناو كۆمه‌ڵ بێ ئومێدن له كۆنگره و ته‌نیا كار بۆ كوتله و باڵه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌ك له باڵى(نه‌هزه)، كه ژماره‌یه‌كیان تائێستاش له‌ناو كۆمه‌ڵدان، به (هه‌ڵبوون)ى راگه‌یاند كه كۆمه‌ڵ هه‌مان مێژووى بزوتنه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى كۆنگره چه‌ند باڵ و گروپێك جیاده‌بنه‌وه.
هه‌ر له هه‌مان چوارچێوه‌دا، به‌هۆى نائومێدى زانا روَستایى، كه به‌رپرسى یه‌كێك له هه‌ستیارترین ده‌زگاكانى كۆمه‌ڵ(ده‌زگاى هه‌ڵبژاردن)ه، ئاماده نییه خۆى كاندید بكاته‌وه. هه‌رچه‌نده روَستایى رایگه‌یاندووه كه، خۆ كاندیدنه‌كردنى بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ى كادیره لاوه‌كانه، به‌لاَم كه‌سێكى نزیك له روَستایى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه روَستایى وه‌كو به‌رپرسه‌كانى دیكه‌ى كۆمه‌ڵ هه‌م بێزاره له مه‌ركه‌زیه‌تى عه‌لى باپیر و هه‌میش ئومێدى به كۆنگره‌ى دووه‌م نییه كه گۆرِانكارى و چاكسازییه‌كى به‌رچاو بهێنێته ئاراوه.
هاوكات زانیارییه‌كانى ناو كۆمه‌ڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌ركه‌زییه‌تى ئه‌میر گه‌یشتۆته ئاستێك، كه ته‌واوى ئۆرگان و كه‌سایه‌تییه‌كانى كۆمه‌ڵى كۆنترۆل كردووه. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى پێشه‌وا و زۆربه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تی، كه له ده‌ره‌وه‌ى باڵى ئه‌میرن، لێكه‌وتۆته‌وه. ئێستا له‌ناو كۆمه‌ڵ ئه‌و ده‌نگانه به‌رگوىَ ده‌كه‌ون كه باس له‌وه ده‌كه‌ن عه‌لى باپیر بۆ خۆى پێشه‌وا، ئه‌میر، نوێنه‌رى كۆمه‌ڵ له‌ناو حیزبه كوردستانییه‌كان، و ته‌نانه‌ت نوێنه‌رى كۆمه‌ڵیشه له په‌رِله‌مان. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت كه نیگه‌رانى و بێزارییه‌ك له‌ناو ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵ هه‌یه له هه‌مبه‌ر ئه‌و قۆرغكارییه‌ى كه ئه‌میر له ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامى په‌یرِه‌وى ده‌كات.
چاودێران پێیانوایه ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه‌ى سیناریۆى كۆنگره‌ى حیزبه كوردستانییه‌كانى تر له كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له ئارادایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له كۆمه‌ڵى ئیسلامى به (هه‌ڵبوون)ى راگه‌یاند، عه‌لى باپیر به نیازه له‌و كۆنگره‌یه‌دا یه‌كێك له كورِه‌كانى، كه قوتابییه له دوا قۆناغى زانكۆى كوردستان، بهێنێته ناو سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵ،و هه‌ر له ئێستاوه بۆ جێگرتنه‌وه‌ى باوكی خۆى ئاماده‌ى بكات. شایانی ئاماژه‌یه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی عه‌لی باپیر نارِه‌زاییه‌كی توندی ئه‌ندامانی باڵای ناو كۆمه‌ڵی لێكه‌وتۆته‌وه.