رۆژی 28/6/ مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی خانه‌قین كه‌سێكیان به ناوی(سیروان تاهیر) له ناو شاری خانه‌قین ده‌ستگیر كرد. ئه‌م كه‌سه به تۆمه‌تی ئه‌وه ده‌ستگیر كراوه كه سه‌رقاڵی رێكخستنه‌وه‌ی كۆنه به‌عسییه‌كانه له ناو حزبی عه‌وده كه رێكخستنی نوێی حزبی به‌عسه.
ناوبراو كه له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی كاكه‌ییه، له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا به‌رپرسی مه‌فره‌زه‌یه‌كی خاسه بووه و له دوای سالی 2003 وه و له دوای له‌ناوچوونی رژێم، په‌یوه‌ندیی به یه‌كێتیی نیشتیمانییه‌وه كردبوو و پله‌یه‌كی سه‌ربازیی پێ‌درابوو.
به پێی وته‌ی كه‌سانی نزێك له سیروان، له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی ناوبراو كێشه كه‌وتۆته نێوان مه‌لا به‌ختیار و ئاسایشی خانه‌قین. مه‌لا به‌ختیار پشتگیری سیروان تاهیر ده‌كات و هاوكات مه‌بله‌غی یه‌ك ملیۆن دیناری وه‌ك خه‌رجیی دیوه‌خانه و به شێوه‌یه‌كی مانگانه بۆ ئه‌م كه‌سه برِیوه‌ته‌وه. پێشتریش ئه‌م كه‌سه به هه‌مان تۆمه‌ت له لایه‌ن ده‌زگای دژه تیرۆری یه‌كێتیه‌وه ده‌ستگیر كراوه، به‌ڵام به پشتگیریی مه‌لا به‌ختیار ئازاد كراوه.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه په‌یوه‌ندیمانكرد به(ئیبراهیم مدحه‌ت)ی به‌رِێوبه‌ری معاونییه‌ی ئاسایشی خانه‌قین(یه‌كێتی). ناوبراو هۆكاری ده‌سگیركردنی ناوبراوی بۆ ئه‌وه گه‌رِانده‌وه كه خێزانێك له خانه‌قین داوایان هه‌یه له‌سه‌ری و به‌وه تۆمه‌تباریان كردووه كه له كۆرِه‌وه‌كه‌ی 1991دا ئه‌م سیروان تاهیره كه‌وتۆته پێش هێزه‌كانی رژێمه‌وه و ئه‌و كاته‌ش كورِێكی ئه‌م خێزانه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمه‌وه كوژراوه. ناوبراو له‌درێژه‌دا وتی:" ئه‌و خێزانه داوایان له‌سه‌ری تۆماركردووه و ئێمه‌ش گرتوومانه، ئێستا دۆسییه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستی پۆلیس دایه و، یاسا برِیار ده‌دات كه چاره‌نووسی چی ده‌بێت."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌وترێت پاش گیرانی كێشه كه‌وتۆته نێوان مه‌لا به‌ختیار و به‌رِێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌یان ئیبراهێم مدحه‌ت وتی:" هێچ شتێكی له‌و جۆره رووی نه‌داوه و كاك به‌ختیار هه‌ر ئاگای له‌دسگیركردنی ئه‌و كه‌سه نییه." جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه سیروان تاهیر ده‌سگیر كراوه به‌ڵام هێشتا مانگانه ئه‌و برِه پاره‌یه‌ی كه بۆی ته‌رخان كراوه بۆی ره‌وانه ده‌كرێت.