هه‌ڵبوون
پاش كۆنگره‌ى سێیه‌مى یه‌كێتى، كه له 1/6/2010 بۆ 12/6/2010 به‌رده‌وام بوو، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێـتى برِیارى دووباره رێكخستنه‌وه و دانانى به‌رپرسى مه‌كته‌به‌كانى داوه. یه‌كێتى له دانانى به‌رپرسه‌كان و پێكهێنانه‌وه‌ى هه‌یكه‌له‌كه‌ى دووچارى ئاڵۆزى و كێشه بووه. هه‌روه‌ها تاڵه‌بانى ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوى مه‌كته‌به‌كاندا ده‌گرێت، و خۆى ده‌بێـته به‌رپرسى یه‌كه‌مى مه‌كته‌بى دارایى.
له كۆى 13مه‌كته‌بى یه‌كێـتى، ته‌نیا كه‌س كه له كوتله‌ى تاڵه‌بانى نه‌بێت و پۆستى وه‌رگرتبێت، شالاَوى كۆسره‌ت ره‌سوڵه. پۆست دان به شالاَو، بۆ زیاتر له چوارچێوه‌دانى كۆسره‌ت و كوتله‌كه‌یه‌تى. شایانى باسه، مه‌كته‌بى رێكخراوه دیموكراتییه‌كان كراوه‌ته سىَ بۆردى جیاواز و، شالاَو كۆسره‌ت كراوه‌ته به‌رپرسى ته‌نیا بۆردێك له‌وه سىَ بۆرده. له كاتێكدا شالاَو به ده‌نگێكى باش بۆ سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتـى سه‌ركه‌وتبوو.
هه‌روه‌ها مه‌كته‌به‌كانى دارایى، راگه‌یاندن، و رێكخستن، راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه به‌رِێوه ده‌برێن، به تایبه‌تى مه‌كته‌بى دارایى، كه تاڵه‌بانى به‌رپرسى یه‌كه‌میه‌تى و دلێر سه‌ید مه‌جید جێگریه‌تى.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هێرۆى خێزانى تاڵه‌بانیش، كه یه‌كه‌م ده‌نگى كۆنگره‌ى ده‌سته‌به‌ر كردبوو، كۆنترۆڵى ته‌واوى ده‌زگاى زانیارى كردووه. به‌م پێیه‌ش ژن و پیاوه‌كه‌ى یه‌كێتى كۆنترۆڵى هه‌ردوو جه‌مسه‌ر هه‌ستیاره‌كه‌ى ناو یه‌كێتیان كردووه كه دارایى و هه‌واڵگرییه.
چاودێرانى سیاسى پێیانوایه تاڵه‌بانى به دانانى به‌رپرسى مه‌كته‌به‌كان له كوتله‌كه‌ى خۆى و دابه‌شكردنى مه‌كته‌بى رێكخراوه دیموكراتیه‌كان بۆ سىَ بۆرد، و سپاردنى تاكه بۆردێك به كورِه‌كه‌ى كۆسره‌ت، دواین بزمارى له تابوتى كۆسره‌تدا، بۆ هه‌میشه‌ش خۆى له‌و به‌لاَیه رزگار كرد. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رایه‌كى دیكه‌ش هه‌یه، كه پێیوایه فراوان بوونى ده‌سه‌لاَتى ژن وپیاوه‌كه‌ى یه‌كێـتى له ناو یه‌كێتیدا، كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات و ده‌بێتـه هۆكارى زیاتر لاوزبوونى یه‌كێتـى، و ئه‌گه‌رى جیابوونه‌وه‌ى كه‌سانی تر له یه‌كێتى زیاتر ده‌كات. بۆیه ره‌نگه ئه‌مه هێزى زیاتر بدات به بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان.
جێگاى ئاماژه‌یه، ته‌واوى كاندیده‌كان و به‌رپرسانى مه‌كته‌به‌كان، هه‌مان ده‌موچاوه‌كانى پێشووترن و له كه‌سه نزیكه‌كانى تاڵه‌بانین. ئه‌وكه‌سانه‌ش، كه تازه سه‌ركه‌وتوون، ئافره‌تانن كه به ده‌نگى كۆتا سه‌ركه‌وتوون و له قوتابییه گوێرِایه‌ڵه‌كانى تاڵه‌بانیین. وه‌ك ئالاَ تاڵه‌بانى و نه‌رمین عوسمان و په‌روین بابه‌كر ئاغا و وه‌سفیه به‌نى وه‌یس. سه‌رجه‌م به‌رپرسانى تر‌ى مه‌كته‌به‌كان وه‌ك حامیدى حاجى غالى و جه‌میل هه‌ورامى و عیماد ئه‌حمه‌د وفریاد ره‌واندزى هه‌مان ده‌موچاوه‌كانى پێشترن و له نزیكه‌كانى تاڵه‌بانین.
كه‌سێكى نزیك له كوتله‌كه‌ى كۆسره‌ت، كه له هه‌ولێر داده‌نێشێت، به (هه‌ڵبوون)ى راگه‌یاند "ئه‌وه‌ى پێشتر له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه له‌سه‌ر كاك كۆسره‌ت نووسرا، كه له‌به‌رانبه‌ر ده‌رچوونى كورِه‌كه‌ى سه‌رجه‌م كوتله‌كه‌ى خۆى فرۆشت، راست ده‌رچوو. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه ئه‌و بچووكردنه‌وه‌یه‌ى كاك كۆسره‌ت و كوتله‌كه‌ى، ئه‌نجامى هه‌ڵه‌كانى كاك كۆسره‌ت و نه‌رمى نواندنه‌كانى بوون بۆ تاڵه‌بانى وپشتكردنى له كاك نه‌وشیروان".