"په‌رِله‌مانتارێكی كوردستان: پێنه‌دانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار به كورد، دوور نییه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌شداری نه‌كردنی كوردی بێت له حكومه‌تی داهاتووی عێراق"
جه‌مال به‌تیخ" پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌درێت، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆك كۆمار و په‌رِله‌مانی عێراقیش بۆ لیستی ئه‌لعێراقییه ده‌بێت"
"كورد به‌شداری له حكومه‌تی داهاتوو ناكات و وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن له په‌رِله‌مانی عێراق چاودێری كاری حكومه‌ت ده‌كات"
" عێراقییه‌كان خۆیان پێویستیان به تاڵه‌بانی هه‌یه نه‌ك تاڵه‌بانی پێویستی به‌و پۆسته هه‌بێت"
راپۆرت _ فریاد محه‌مه‌د
تا دێت پرسی ده‌ستنیشان كردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ئێستادا ئاڵۆزتر ده‌بێت، لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌لعێراقییه، وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته به مافی سه‌ره‌كی خۆیان ده‌زانن، بێ ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی دیكه جۆره نه‌رم و نییانییه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی دیكه بنوێنێت. پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بالاَترین گرفتی ئێستای عێراقه، به جۆرێك هیچ ئاسۆیه‌ك نییه بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی یه‌كجاره‌كی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان.
به‌لاَم كورد له مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران خۆی به دوور گرتووه، به‌و پێیه‌ی داوای پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات. له هه‌مانكاتدا تا ئێستا ئه‌و پۆسته بۆ كورد یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، به‌لاَم به شێوه‌یه‌كی گشتی تا راده‌یه‌ك كۆده‌نگییه‌ك بۆ پێدانی ئه‌و پۆسته به جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری هه‌نووكه‌ی عێراق هه‌یه، به‌لاَم له لێدوانێكی تا راده‌یه‌ك چاوه‌رِواننه‌كراودا، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقییه جه‌مال به‌تیخ رایگه‌یاند، تا راده‌یه‌ك لیستی ئه‌لعێراقییه و ده‌وڵه‌تی یاسا له سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته سیادییه‌كان رێكه‌وتن. به پێی لێدوانی به‌تیخ بێت، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌درێت، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆك كۆمار و په‌رِله‌مانی عێراقیش بۆ لیستی ئه‌لعێراقییه ده‌بێت. به‌م پێیه‌ش بێت كورد هیچ پۆستێكی سیادیی به‌رناكه‌وێت و ئه‌مه‌ش به جۆره موئامه‌ره‌یه‌ك له دژی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌لاَم ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه و تارِاده‌یه‌ك دڵنه‌وایی به كوردستانیان ده‌دات ئه‌وه‌یه په‌رِله‌مانتارانی كوردستان له سه‌رجه‌م لیسته جیاوازه‌كان هه‌ر جۆره رێكه‌وتنێكی له‌م چه‌شنه له دژی كورد ره‌تده‌كه‌نه‌وه، هاوكات ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دانووستاندكاری ئیتلافی كوتله كوردستانییه‌كان، رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هه‌ر رێكه‌وتنێكی له‌م جۆره له دژی كورد له نێوان لیستی ئه‌لعێراقییه و ده‌وڵه‌تی یاسا بكرێت، كورد به‌شداری له حكومه‌تی داهاتوو ناكات و وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن له په‌رِله‌مانی عێراق چاودێری كاری حكومه‌ت ده‌كات.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د په‌رِله‌مانتاری عێراق له لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكدا به (هه‌ڵبوون)ی راگه‌یاند:" ئه‌م بۆچونه، بۆچوونێكی غه‌ریبه له سه‌ر گۆرِه‌پانی سیاسیی و پتر له خه‌یاڵ ده‌چێت نه‌وه‌ك واقیع، پێشمان وایه عێراق تا ئێستا پێویستی به قۆناغی ته‌وافقی سیاسیی هه‌یه، بۆیه به‌م ئاسانییه ناكرێت، به‌ڵكو نیزامێكی ته‌وافقی سیاسیی مافی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان بكرێت و حكومه‌تێك پێكبهێنرێت كه هه‌موو لایه‌ك پێی خۆش بن".
ئه‌و په‌رِله‌مانتاره‌ی عێراق له درێژه‌دا وتی:" له به‌ر ئه‌وه ئه‌م جۆره بۆچوونانه سه‌رناگرێت و جار جاره لێره‌و له‌وێ به خه‌یاڵی كه‌سێكدا بێت، یاخود وه‌ك كارتی فشار له‌سه‌ر لایه‌نی دیكه به‌كار بهێنرێت، هاوكات به بۆچونێكی ناواقعی و نامۆ ده‌یبینم و دوو جاریش له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقییه دانیشتن له نێوانماندا به‌رِێوه‌چووه كه هیچ لارییه‌كیان نییه له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار به كورد بدرێت، بێگومان هه‌ر جۆره موئامه‌ریه‌كی له‌م جۆره له دژی كورد ئێمه بێده‌نگ نابین، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت حاڵه‌تێكی وا دروست بكه‌ن ئه‌و جۆره كه‌سانه نایانه‌وێت پرِۆسه‌ی سیاسیی له عێراق له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه سه‌ركه‌وێت".
دوای ئاشكراكردنی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رِله‌مانی عێراق، كورد به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام دووباره داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری بۆ كورد كرده‌وه، چه‌ند جارێكیش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له بۆنه‌ی جیاجیادا رایگه‌یاندووه كه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، كورد جه‌لال تاڵه‌بانی دووباره بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه ده‌ستنیشان كردووه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا به شێوه‌ی زاره‌كییه و هیچ جۆره رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیكه نه‌كراوه كه زه‌مانه‌تی پێدانی ئه‌و پۆسته دووباره به كورد بكات.
له به‌رامبه‌ر نه‌بوونی زه‌مانه‌تێك ئه‌و ئه‌ندام په‌رِله‌مانه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وتی:" باوه‌رِم وایه عێراقییه‌كان خۆیان پێویستیان به تاڵه‌بانی هه‌یه نه‌ك تاڵه‌بانی پێویستی به‌و پۆسته هه‌بێت، ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رێكه‌وتن له گه‌ل هیچ لایه‌نێك نه‌كراوه".
په‌رِله‌مانتارێكی گۆرِان له په‌رِله‌مانی عێراق به پێویست نازانێت هه‌ر كه‌سێك لێدوانێكی دا بایه‌خی پێ بدرێت. شۆرِش حاجی په‌رِله‌مانتاری گۆرِان له لیستی گۆرِان به (هه‌ڵبوون)ی راگه‌یاند:" ئێمه هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ی ناده‌ین كه په‌رِله‌مانتارێك یاخود به‌رپرسێكی لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌یده‌ن، ئێمه برِوامان به‌و دانیشتن و كۆبونه‌وانه هه‌یه كه به فه‌رمی له نێوان ئیتلافی كوتله كوردستانییه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه به‌رِێوه‌ده‌چێت، ئه‌و دانیشتانانه‌ی كه تا ئێستا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه ئه‌نجاممانداوه، داواكارییه‌كانی كوردمان خستۆته روو، كه یه‌كێك له داواكارییه‌كان ئه‌وه‌یه ئێمه وه‌كو كورد وه‌ك مافێكی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كێك له سێ پۆسته سیادییه‌كان به‌ر كورد بكه‌وێت، پێشمانوایه كه هیچ حكومه‌تێكی ئاینده‌ی عێراق به بێ به‌شدارییه‌كی كارای كورد سه‌ركه‌وتوو نابێت ، بۆیه ئه‌گه‌ر كوردیش به‌شداری له حكومه‌ت بكات داوای هه‌موو ئه‌و مافانه ده‌كه‌ین كه كورد بۆ خۆی به ره‌وا ده‌زانێت و مافی وه‌رگرتنی هه‌یه".
له به‌رامبه‌ردا په‌رِله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ مه‌حمود عوسمان به (هه‌ڵبوون)ی رایگه‌یاند:" ئه‌و هه‌والاَنه‌ی باس له رێكه‌وتنی نێوان لیستی ئه‌لعێراقییه و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادییه‌كان بێ بنه‌مایه، ئێمه بایه‌خ به لێدوانی نا فه‌رمی ناده‌ین، هه‌ر كاتێك حاڵه‌تێكی له‌م چه‌شنه روویدا، ئه‌وكات هاوپه‌یمانی كوردستانی به فه‌رمی وه‌لاَم ده‌داته‌وه، به‌ڵكو به لامانه‌وه گرنگ نییه".
به‌لاَم زانا رۆستایی ئه‌ندامی شاندی ئیتلافی كوتله كوردستانییه‌كان، پێی وایه پێنه‌دانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار به كورد قه‌یرانی به دواوه ده‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش دێته ئاراوه كه كورد به‌شداری له حكومه‌تی داهاتوو نه‌كات، روونیشیكرده‌وه:" ئێمه وه‌ك ئیئتلافی كوتله كوردستانییه‌كان، وه‌ك مافێكی نیشتمانی داوای پۆستی سه‌رۆك كۆمارمان كردووه، ئه‌ویش دوای داواكاری جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی140 و داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه، داوای پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقمان كردووه، پێنه‌دانی ئه‌و پۆسته به كورد، قه‌یرانێكی سیاسیی گه‌وره‌ی به دوای خۆیه‌وه ده‌هێنێت و به دوور نییه ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی لێبكه‌وێته‌وه كورد به‌شداری له حكومه‌تی داهاتووی عێراق نه‌كات، به‌ڵكو وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن له په‌رِله‌مان رۆڵی خۆی ببینێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌نگی بۆ ناده‌ین و چوار لایه‌نه سه‌ركه‌تووه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رِله‌مانی عێراق وا رێكه‌وتوین كه پۆستی سه‌رۆك كۆمار به بۆ كورد بێت".
هاوكات وتیشی" به هه‌ر نرخێك بێت به‌شداری له حكومه‌ت ناكه‌ین له پێناوی به‌شداریی كردن، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌شدارییكردنه نه‌بێته هۆی به دیهاتنی ئامانجه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌مان به‌شداریی نه‌كردنمان پێ باشتره".