فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: پێش كۆنگره چاوه‌رِێى گۆرِانكارى زۆر گه‌وره‌تر بووین له‌وه‌ى له كۆنگره‌دا رِووى دا
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌م دیداره تایبه‌ته‌ى گۆڤارى هه‌ڵبوون دا به‌شێك له ورده‌كارییه‌كانى ناو كۆنگره‌ى سێى یه‌كێتى ده‌خاته روو، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات لیست و لیستێنه به دڵنییاییه‌وه كاریگه‌رى هه‌بووه له ئه‌نجامه‌كان و حاڵه‌تى له‌به‌ر چاوگرتنى هاوعه‌شره‌تیش به‌دى كراوه كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى په‌یرِه‌وى ناوخۆیه، هاوكات تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌سته‌مه له‌م قۆناغه‌دا گۆرِانكارى گه‌وره بكرێت.
دیدارى: ئاراس عوسمان
هه‌ڵبوون: با به ساده‌یى له‌وه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین كه بۆچى یه‌كێتى كۆنگره‌ى به‌ست؟
فه‌ریدئه‌سه‌سه‌رد: هه‌روه‌ك حاڵه‌تێكى ته‌قلیدى هه‌موو حزبه‌كانی تر یه‌كێتى كۆنگره‌ى ئه‌نجام دا، له‌لایه‌كى تره‌وه په‌یوه‌ندى به هه‌لومه‌رجى یه‌كێتییه‌وه هه‌بوو، پاش ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵه كۆنگره‌ى نه‌به‌ستبوو، توشى هه‌ندێك كێشه هاتوو پێویستى به كۆنگره هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ركردایه‌تیه‌كى نوىَ هه‌ڵبژێرێت.
هه‌ڵبوون: پێت وایه نوێبوونه‌وه به‌دى ده‌كرێت له سیماى ئه‌م حزبه‌دا، یان به تایبه‌ت له سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتی دا نوێبوونه‌وه به‌دى هاتووه؟
فه‌ریدئه‌سه‌سه‌رد: تا ئاستێك نوێبوونه‌وه به‌دى ده‌كرێت، به‌هۆى هێنانه پێشه‌وه‌ى ژنان بۆ سه‌ركردایه‌تى، و دروستكردنى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند كه ئه‌مه وه‌ك په‌رله‌مانى حزب ته‌ماشا ده‌كرێت.
هه‌ڵبوون: ئایا كۆنگره توانى كێشه‌كانى یه‌كێتى به رئه‌ندازه‌یه‌ك كه‌مكردووه‌ته‌وه له ئاستى چاوه‌رِوانى پێشینه‌ى كۆنگره‌دا بێت، یان بووه‌ته هۆى قوڵكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ى له میدیاكانه‌وه ئاماژه‌ى پێ ده‌درێت؟
فه‌ریدئه‌سه‌سه‌رد: به‌یانى كۆتایى كۆنگره باسى له‌وه كردوه هێشتا هه‌ندێك كێشه‌ماون، به‌ڵام به‌دواى ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌رِێین بۆ چاره‌سه‌رییان، هه‌ندێك كێشه‌ش له‌كۆنگره رِوویدا و چاره‌سه‌ركرا، بۆیه پێم وایه هه‌لومه‌رجه‌كه له‌باره بۆ نه‌هێشتنى گرفته‌كان.
هه‌ڵبوون: باس له‌وه‌ده‌كرێت هه‌ندێك خه‌ڵكى نه‌ناسراو به‌شدارى كۆنگره‌یان پێكراوه ئه‌مانه كىَ بوون؟
فه‌ریدئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌نگیان داوه هه‌موویان ئه‌ندامى كۆنگره بوون، بۆیه گه‌ر ده‌نگده‌ر هه‌بووبێت به شێوه‌یه‌كى نایاساى ده‌نگى دابىَ به‌دڵنییاییه‌وه كاریگه‌رى خراپ به‌جێدێڵێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌بێت خه‌ڵكى چۆن بۆته ئه‌ندامى كۆنگره ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كى تره.
هه‌ڵبوون: له‌م سه‌كردایه‌تیه نوێیه‌دا زۆرێكیان له‌هێزه‌كانى سه‌ربازین، هه‌ندێك پێیان وایه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م كه‌سانه بۆ یه‌كێتى پێویستى نه‌بوون، به‌ڵكو هێنانه پێشوه‌ى نوخبه‌یه‌كى رِۆشنبیر گرنگتر بوو بیرى لێ بكرایه‌ته‌وه؟
فه‌ریدئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌مه خاڵێكى گرنگه، به‌ڵام ئه‌مانه وه‌كو نوێنه‌رى هێزى پێشمه‌رگه و ئاسایش، خۆیان كاندید نه‌كردوه، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌ندامى كۆنگره بووه، له‌به‌ر ئه‌وه توانیویانه كارى باش بۆخۆیان بكه‌ن و ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه، تاكو هه‌ڵبژێردرێنه‌وه، بۆیه له‌ساڵانى داهاتوو نه‌ك له‌ناو یه‌كێتى، به‌ڵكو له‌ناو هه‌موو حزبه‌كاندا، له پرِۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمدا ماف و رِێگا ناداتا هه‌ڵبژاردن له‌ناو هێزى پێشمه‌رگه و ئاسایش‌دا بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئێمه له داهاتوو مه‌ڵبه‌ندى پێشمه‌رگه هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه.
هه‌ڵبوون: ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌م كۆنگره‌یه‌ى یه‌كێتی دا ده‌رچوون زۆربه‌یان خه‌ڵكى سلێمانین، هۆكارى ئه‌مه بۆچى ده‌گه‌رِێته‌وه؟
فه‌ریدئه‌سه‌سه‌رد: بۆچوونم وایه هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو ناوچه‌ى سلێمانى كوانوى به‌هێزى یه‌كێتییه، و زۆربه‌ى ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تییه‌كانمان له‌م شاره‌دان.
هه‌ڵبوون: له‌ناو زۆربه‌ى حیزبه‌كاندا كوتله‌بازى و ناوچه‌گه‌رێتى و هاوعه‌شره‌تى رۆڵى هه‌یه، ده‌گوترىَ ئه‌م كۆنگره‌یه‌ى یه‌كێتى كه یه‌كێتى ئه‌زموونى تاڵى له‌گه‌ڵ ئه‌و باسانه‌دا هه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بووه، به بۆچوونى ئێوه چه‌نده كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ناو كۆنگره هه‌بووه؟
فه‌ریدئه‌سه‌سه‌رد: به‌دڵنییاییه‌وه كاریگه‌رى هه‌بووه له‌ئه‌نجامه‌كان و حاڵه‌تى عه‌شیره‌تگه‌رایش به‌دى كراوه، كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى په‌یرِه‌وى ناوخۆیه، ئه‌م كارانه به شتێكى ئاسایى ده‌بینم، چونكه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانیشدا هه‌بووه.
هه‌ڵبوون: ئایا پێت وانیه یه‌كێتى ته‌نها ژماره‌ى كۆنگره‌كانى زیادكردوه له (2 - 3) و گۆرِانكارییه‌كه‌ى ئه‌وه نه‌بووه چاوه‌رِوانى لێده‌كرا پێش كۆنگره؟
فه‌ریدئه‌سه‌سه‌رد: به‌ڵىَ پێش كۆنگره چاوه‌رِێى گۆرِانكارى زۆر گه‌وره‌تر بووین له‌وه‌ى له‌كۆنگره‌دا رِوویدا، بۆیه ده‌ڵێم له‌سه‌دا په‌نجا كه‌متریش گۆرِانكارى به‌دى هاتووه له‌ئێستادا.
هه‌ڵبوون: هۆكارێكى دیار هه‌بووه كه نئه‌و ئامانجه به ته‌واوى ته‌حقیق بكه‌ن؟
فه‌ریدئه‌سه‌سه‌رد: هۆكار ئه‌وه‌یه ئه‌سته‌مه له‌م قۆناغه‌دا گۆرِانكارى ته‌واو بكرێت به‌ڵكو چاوه‌رِێى وێستگه‌كانى ئاینده‌ین.
هه‌ڵبوون: كوتله‌كانى یه‌كێتى تاچه‌ند له‌ناو كۆنگره‌دا ململانێكانیان ده‌بینران؟
فه‌ریدئه‌سه‌سه‌رد: كوتله‌كان ته‌نها له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌ركردایه‌تیدا ده‌بینران، بۆیه پێم وایه هیچ گروپێك به ته‌نها براوه یان دۆرِاو نییه، به‌ڵكو توانیان به‌قه‌د هێزى خۆیان ئه‌ندامه‌كانیان ده‌رچاند بۆ سه‌ركردایه‌تى، ئێستا جۆرێك له‌م فره رِه‌نگییه له‌سه‌ركردایه‌تى دا هه‌یه.
هه‌ڵبوون: له ئێستادا كوتله‌كانى ناو یه‌كێتى هه‌نگاوى به‌ره‌و تۆخ بوونه‌وه‌ى جیاوازییه‌كانیان یان كاڵبونه‌وه‌یان ناوه؟
فه‌ریدئه‌سه‌سه‌رد: له پلنیۆمى پێش ئه‌م كۆنگره‌یه‌ى یه‌كێتى زیاتر كارمان له‌سه‌ر كاڵكردنه‌وه‌ى كوتله‌كان كردوه، پێم وایه له‌دواى واژوكردنى په‌یمانى ئاكار له پلنیۆمدا كوتله‌كان به‌ره‌و كاڵبونه‌وه هه‌نگاویان ناوه، بۆیه له‌م كۆنگره‌یه‌ش بۆچوونم وایه به‌ره‌و كه‌م بونه‌وه هه‌نگاوى ناوه.
هه‌ڵبوون: باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه‌ى متمانه‌یان پێدراوه‌ته‌وه و ده‌رچوون فایلدارن، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟
فه‌ریدئه‌سه‌سه‌رد: هه‌موویان لیژنه‌یان بۆ پێكهێنرابوو، دواتر رایانگه‌یاند كه ئه‌م كه‌سانه هیچیان له‌سه‌ر نییه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له پلنیۆم باسكرا‌و دووباره نه‌توانرا شتێكیان له ئه‌ستۆبخرێت، له‌م كۆنگره‌یه‌شدا هه‌ریه‌ك له‌و كه‌سانه‌ى خۆیان كاندید كردبوو، قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كرا، ده‌رفه‌تى باش هه‌بوو كه دوانزه رۆژ بوو، ده‌توانرا ئه‌وه‌ى گومانێكى هه‌یه متمانه‌ى پێنه‌دات، بۆیه 1691 كه‌س ئه‌ندام بوون له‌كۆنگره‌دا كه‌سێك هه‌ڵنه‌ستا هیچ له‌م باره‌یه‌وه بڵێت.
هه‌ڵبوون: یه‌كێتى ئه‌ندامه له رێكخراوى ئه‌نته‌رناسیۆنال، ئایا تاچه‌ند توانیوتانه ته‌مسیلى ئه‌م رێكخراوه بكه‌ن؟
فه‌ریدئه‌سه‌سه‌رد: ئێمه ماوه‌یه‌كى كه‌مه بووینه‌ته ئه‌ندام، به‌ڵام زۆرمان ماوه له‌ئه‌نته‌ر ناسیۆنال بگه‌ین، له ئێستادا هه‌وڵێك هه‌یه به‌وه‌ى له‌م جاره‌دا ژنانمان سه‌رخست بۆ سه‌ركردایه‌تى به شێوه‌ى كۆتا، كه له دوو كۆنگره‌كه‌ى پێشوو نه‌مانتوانیوه ژنان بێنینه ئه‌م ئاسته، له‌م جاره‌دا له‌ژێركاریگه‌رى ئه‌نته‌ر ناسیۆناڵدا ئه‌م بیروباوه‌رِه‌مان داهێنا، ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیش هه‌رپه‌یوه‌ندى به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه، له‌ساڵى 2001 كاك دكتۆر فواد مه‌عسوم باسى داهێنانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى ته‌رح كرد، به‌ڵام ده‌نگى به‌ده‌ست نه‌هێنا.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
ساڵى 1956 له هه‌ولێر له دایك بوو
له ساڵانى 1987 بووته پێشمه‌رگه
ساڵى 1986 - 1989 به‌رپرسى رادیۆى گه‌لى كوردستان بووه، له شاخ سه‌رنوسه‌رى رِۆژنامه‌ى ئه‌لشه‌راره و رِێبازى نوىَ بووه
ساڵى 1992 بۆته سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى لێكۆڵینه‌وه‌ى ستراتیژى
ساڵى 2001 - 2004 نه‌قیبى سه‌ندیكاى رِۆژنامه‌نوسانى ئیداره‌ى سلێمانى بووه خاوه‌نى شه‌ش كتێبه به‌زمانى كوردى و عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵ نوسینى چه‌ندین وتار له‌رِۆژنامه‌كاندا
پێشتر ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى بووه و له دوایین كۆنگره‌ى یه‌كێتی دا دووباره بووه‌ته‌وه به ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى
به‌رپرسیى مه‌كته‌بى هۆشیارى و پێگه‌یاندنى كادیرانى ى.ن.ك ه