دكتۆره ئه‌شواق: له هاوپه‌یمانێتیدا پاش رێككه‌وتن جۆرێك له خۆدزینه‌وه و پاشگه‌زبوونه‌وه هه‌یه.
پێى وایه پێكهێنانى ئه‌م فراكسیۆنه كوردیه له‌م خوله‌دا جێگه‌ى گه‌شبینییه و، به‌جددى ئیش ئه‌كرێت، به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر ئه‌و ماده یاساییانه‌ى تا ئێستا نه‌خراونه‌ته بوارى كاركردنه‌وه و هه‌روا به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماونه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئیئتیلافى كوردى سه‌نگى خۆى هه‌یه و هه‌مووكات ئه‌و سه‌نگه‌ى ده‌مێنىَ، چونكه ئێمه با كورسییه‌كانیشمان كه‌م بێت به‌لاَم نه‌ته‌وه‌ى دووه‌مین له عێراقدا، ته‌نیا ئیئتیلافى كورده كه خاوه‌نی ئیراده و بریارِى خۆیه‌تى، باس له‌وه‌ش ده‌كا كورد ئاماده‌یه هاوپه‌یمانێتى و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌دا ئه‌نجام بدات، كه باوه‌رِی به فیدراڵى هه‌بێت و ده‌ستوور جێبه‌جىَ بكات و داخوازییه‌كانى كورد پشتگوىَ نه‌خات.
د یدارى : ئاراس عوسمان
هه‌ڵبوون: له‌م خوله‌ى په‌رِله‌مانى عێراقدا ئیئتلافێكى كوردى پێكهێنراوه تاچه‌ند جێگه‌ى گه‌شبینییه، به‌وه‌ى بتوانێت كار له‌سه‌ربه‌رژه‌وه‌ندییه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان بكات؟
دكتۆره ئه‌شواق: هه‌موو ئیئتیلافێك بریتیه له كۆمه‌ڵێك رێكه‌وتنى پێش وه‌خته، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێكه‌وتنانه هه‌نگاو ده‌نێت و به پێى برِگه‌كانى ده‌ست به ئیش ده‌كرێت، بێگومان جێگه‌ى گه‌شبینییه و به‌جیدى ئیش ئه‌كرێت به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر ئه‌و ماده یاساییانه‌ى تا ئێستا نه‌خراونه‌ته بوارى كاركردنه‌وه و هه‌روا به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماونه‌ته‌وه.
هه‌ڵبوون: كورد پێویسته له‌م قۆناغه‌دا له‌ناو په‌رِله‌ماندا زیاتر پێ له‌سه‌ر چ شتێك دا بگرێته‌وه و داوای چی بكات؟
دكتۆره ئه‌شواق: له‌سه‌ر په‌رِله‌مانتارانى كورد پێویسته له هه‌موو قۆناغه‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد بكه‌نه‌وه و، هه‌وڵ بده‌ن ده‌ستكه‌وتى زیاتر به‌ده‌ست بهێنن، به‌تایبه‌تى له‌م خوله‌ى په‌رِله‌ماندا، پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 و ده‌ربازكردنى یاساى نه‌وت و غاز و بودجه‌ى پێشمه‌رگه و ئه‌و برِگه یاساییانه بكه‌نه‌وه كه تا ئێستا به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماونه‌ته‌وه و جێبه‌جێ نه‌كراون.
هه‌ڵبوون: ئاخۆ گرنتیه‌ك هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ى فراكسیۆنى كوردى ده‌یكات له‌گه‌ڵ لایه‌نێكى عه‌ره‌بى، كه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى ده‌درێت پێیان جىَ به‌جىَ بكرێن و، وه‌ك ئه‌وانه‌ى پێشوى لێنه‌یه‌ته‌وه كه به‌سه‌ریاندا تێپه‌رِیوه؟
دكتۆره ئه‌شواق: له سیاسه‌تدا گرنتى سه‌د له‌سه‌د نییه. هاوپه‌یمانێتى ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، بۆ نمونه ئه‌مانه داواى ئێمه‌یه كىَ ئاماده‌یه جێبه‌جێى بكات؟ كىَ برِواى به فیدراڵیه‌ت هه‌یه؟ كىَ رێز له ده‌ستوور ده‌نىَ و جێبه‌جێى ده‌كات، كىَ ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌پارێزىَ، من لێى نزیك ده‌بمه‌وه و هاوپه‌یمانێتیى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م. له هاوپه‌یمانێتیدا پاش رێككه‌وتن جۆرێك له خۆدزینه‌وه و پاشگه‌زبوونه‌وه هه‌یه، كارى سیاسى وایه به‌كارهێنانى كارت و زۆرانبازى و ململانێیه و ده‌بىَ به‌رده‌وام بیت.
هه‌ڵبوون: پێت وایه ئه‌م ئیئتیلافه بتوانێت له‌م خوله‌دا سه‌نگ و قورسایى زیاترى هه‌بێت له‌چاو خولى پێشوو؟
دكتۆره ئه‌شواق: ئیئتیلافى كوردى سه‌نگى خۆى هه‌یه و هه‌موو كات ئه‌و سه‌نگه‌ى ده‌مێنىَ، چونكه ئێمه با كورسیه‌كانیشمان كه‌م بێت به‌لاَم نه‌ته‌وه‌ى دووه‌مین له عێراقدا، ته‌نها ئیئتیلافى كورده خاوه‌ن ئیراده و بریارِى خۆیه‌تى و له‌لایه‌ن هیچ لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێكه‌وه ئاراسته ناكرێت و، بریارِ و رێكه‌وتنه‌كانى جێگه‌ى متمانه‌یه بۆ عێراقێكى فیدراڵى دیموكراسى فره‌یى و ده‌ستوورى و كارى بۆ ده‌كات.
هه‌ڵبوون: ئاخۆ كورد له‌ئێستادا كێشه‌ى پۆستى هه‌یه، یاخود كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌رِله‌پێناوى كامیاندا بكات به قازانجێتی؟
دكتۆره ئه‌شواق: كورد ئه‌گه‌ر داواى پۆستى سیادیش بكات هه‌ر له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یدایه، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته كار، تاكو ده‌نگ و ره‌نگى هه‌بێت و ئامانجه‌كانى به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى به‌ده‌ستى هێناون بیانپارێزى و ئه‌وانه‌شى به‌هه‌لپَه‌سێردراوى ماونه‌ته‌وه بیانخاته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌ڵبوون: كورد له‌رِابردوودا هه‌ندێك پۆستى سیادیى گرنگى هه‌بووه له‌پێكهاته‌ى حكومه‌تى عێراقدا، تاچه‌ند توانیوێتى سودیان لێوه‌رگرێت و، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانیوه هۆكار چى بووه؟
دكتۆره ئه‌شواق: ئێمه ده‌بىَ ره‌چاوى بارودۆخه‌كه بكه‌ین. به‌شداریكردنمان له حكومه‌تى ناوه‌ندیى عێراقى فیدراڵ و، وه‌رگرتنى پۆست له‌عێراقدا زۆر جیاوازیى هه‌یه له‌گه‌ڵ كوردستان، راسته ئێمه له به‌غدا په‌رِله‌مانتارى كوردین به‌لاَم ده‌بىَ وه‌ك عێراقیه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین یاخود بۆ هه‌موو عێراق كار بكه‌ین، بۆچوونم وایه ئه‌وانه‌ى پۆستیان هه‌بووه خولى پێشوو له به‌غدا له رووى دیپلۆماسى و گه‌یاندنى ده‌نگى كورد و په‌یوه‌ندیبه‌ستن و دۆستایه‌تییه‌وه، چ له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى عێراق و چ له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه كارى باشیان كردووه و توانیویانه سود له پۆسته‌كانیان وه‌ربگرن بۆ هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ڵبوون: كورد پێویسته دانوستان له‌گه‌ڵ كام لایه‌نى عێراقیدا بكات بۆ هاوپه‌یمانیكردن؟
دكتۆره ئه‌شواق: پێشتر ئاماژه‌م بۆ كرد كورد هه‌میشه و به ئاشكرا وتوویه‌تى هاوپه‌یمانێتى و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌دا ده‌كه‌ین كه باوه‌رِى به فیدراڵى هه‌بێت و ده‌ستوور جێبه‌جىَ بكات و داخوازییه‌كانى كورد پشتگوىَ نه‌خات و، دیموكراسیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراقى ئه‌مرِۆ و سه‌رده‌مه‌كه‌دا بكات.
هه‌ڵبوون: ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستادا فراكسیۆنى كوردی به‌شێوه‌ى لێك نزیكبوونه‌وه له‌لیستى عێراقییه ده‌بینراو ئێستا له‌لیستى ده‌وڵه‌تى یاساوه ده‌بینرێت، له‌ئێستادا بۆچوونه‌كان گه‌یشتوون به‌چى؟
دكتۆره ئه‌شواق: مه‌رج نییه هه‌موو نزیكبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكردنێك ئه‌نجامى باشى لێ بكه‌وێته‌وه، كوردیش له‌ناو كایه سیاسیه‌كاندا ئاڵوگۆرِى بیرورِا ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانا و به‌رنامه‌ى خۆى پێشكه‌ش ده‌كات و، راى به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گرىَ و، موناقه‌شه‌یان ده‌كه‌ن. كام لایه‌ن ده‌ستكه‌وتى باشتر و زۆرترى لىَ وه‌ده‌ست بهێنن و، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كوردى تیا پارێزرا بێت، به دڵنیاییه‌وه زیاتر لێى نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش سیاسه‌تى ئه‌مرِۆى سه‌ر گۆرِه‌پانى عێراقه، كێشه‌كه له‌وه‌دایه هه‌تا ئێستا وا بۆ 4 مانگ ده‌چێت هه‌ڵبژاردن كراوه، به‌ڵام قه‌واره سیاسییه جیاوازه‌كانى ناوعێراق رێك نه‌كه‌وتوون و، برِیارى كۆتاییان نییه تا كوردیش به‌رچاوى روون بێت و له‌كۆى گفتوگۆكانیاندا بگاته ئه‌نجامێك.
هه‌ڵبوون: باس له‌وه ده‌كرێت مه‌رجه‌عیه‌تى ئه‌م خوله‌ى په‌رِله‌مانى عێراق په‌رِله‌مانى كوردستان ده‌بێت، پێت وانییه په‌رِله‌مانى كوردستان خۆى له‌ژێر فشارى حزب دایه و نه‌توانێت ئه‌م ئه‌ركه به‌فیعلى به‌ئه‌ستۆ بگرێت؟
دكتۆره ئه‌شواق: په‌رِله‌مانى عێراق خۆى مه‌رجه‌عیه‌ته و نوێنه‌رانى گه‌لى عێراق له‌وىَ كۆبوونه‌ته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق یاسا داده‌رِێژن و، به دوادای كاره‌كانى حكومه‌تدا ده‌چن. بۆچى ده‌بىَ په‌رِله‌مانى كوردستان مه‌رجه‌عیه‌تى ئه‌وان بێت، ده‌كرىَ كه‌ڵك له ئه‌زموونى په‌رِله‌مانى كوردستان وه‌ربگرن، چونكه ته‌مه‌نێكى زیاترى هه‌یه و له پیاده‌كردنى دیموكراسیشدا هه‌نگاوى باشى هاویشتوه، ناشكرىَ بڵێین په‌رِله‌مانى كوردستان له‌ژێر فشارى حزب دایه. راسته زۆر له ئه‌ندامانى په‌رِله‌مان ئه‌ندامى حزبه‌كانن، به‌لاَم بۆ دارِشتنى یاسا و هه‌ڵوێستوه‌رگرتن خۆیان خاوه‌ن برِیارن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر راوێژ به حزب بكرىَ یان به كه‌سانى پسپۆرِى ده‌ره‌وه‌ى حزب بكرىَ كه ئه‌زمونێكى زۆریان هه‌یه، له خه‌بات و تێكۆشان و خزمه‌تكردنى میلله‌تدا نابێته جێگه‌ى حه‌ساسیه‌ت، چونكه پێش به‌دامه‌زراوه‌كردنى ده‌وڵه‌ت، حزبه‌كان به پاڵپشتى میلله‌ت بووه كوردستانیان گه‌یانده قۆناغى رزگارى و، ولاَتیان به‌رِێوه ده‌برد و هه‌ر ئه‌وانیش بوون بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنیان كرد و، باوه‌رِى ته‌واویان به دیموكراسى و ئیداره و دووركه‌وتنه‌وه‌ى حزب له ئیداره تاكو وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ ئیش بكات و ولاَت به‌رِێوه ببات.
پرِۆفایل/ دكتوره ئه‌شواق نجم ا‌لدین عباس، ناسراو به د. ئه‌شواق جاف، ساڵى 1972 له‌شارى كفرى له دایك بووه، به‌هۆى دورخستنه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه بۆ ناوه‌رِاست و خوارووى عێراق، سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانى خوێندنى له‌به‌غدا ته‌واو كردووه، خاوه‌نى برِوانامه‌ى به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا)یه له‌بوارى ده‌رمانسازیدا، جگه له زمانى كوردى شاره‌زاى زمانى عه‌ره‌بى و ئینگلیزییشه.
ساڵى (1992) په‌یوه‌ندیی به‌رِیزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه كردووه. له پاش رووخانى رژێم گه‌رِاوه‌ته‌وه كوردستان. له رووى سیاسی و كارى رێكخراوه‌ییه‌وه له زۆربه‌ی كۆنگره و خوله زانستى و سیاسیه‌كان و چالاكییه‌كانی بواری مافى ژناندا به‌شدار بووه. ئێستا ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوچه‌ى زانكۆ و مامۆستایانه له كۆلێژى پزیشكى ددانی زانكۆى سلێمانى.