پرسیاره‌كان (به‌شى دووه‌م)
له‌به‌شى دووه‌مى ئه‌م دیداره‌دا، دكتۆرسالارباسیره ده‌رباره‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌یى له هه‌رێمدا قسه ده‌كات و، ئه‌و گرفتانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه هه‌ره‌شه و كۆسپن له به‌رده‌م ئه‌وه‌ى كه ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌یه‌كى دروستدا، شێوه‌ى راسته‌قینه‌ى خۆى وه‌ربگرێت.
سازدانى :شۆرش ئه‌نوه‌ر
له‌به‌شى یه‌كه‌مى ئه‌م دیمانه‌یه‌دا دكتۆر سالار باسیره پێناسه‌یه‌كى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی كرد. له‌م به‌شه‌یاندا پرسیارمان لێی كرد كه ئاخۆئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى هه‌رێمى كوردستان له‌كوێى ئه‌وپێناسه‌یه دایه. له‌هه‌رێمى كوردستاندا شتێك هه‌یه به‌ناوى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى؟
د.سالار باسیره له‌وه وه‌ڵامدا ده‌ڵێ:" له هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه خاوه‌ن حكومه‌تێكی هه‌رێمییه، ئه‌م پێویستیه سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ژیانییه كه بریتیه له ده‌زگایه‌كی به‌توانای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، هێشتا نامۆیه له‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌ی هه‌رێمه‌ی كوردستاندا، كه له زۆر له بواره‌كاندا وه‌ك نیمچه ده‌وڵه‌تێك مامه‌ڵه ده‌كات. خاڵی جه‌وهه‌ریی سیاسه‌تی ستراتیژیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌ریمی كوردستان ده‌بێت بریتی بێت له مانه‌وه و به‌رده‌وامبوون و تێرِوانین بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و نیشتمان. ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه ده‌بێت دیاری بكرێن، گه‌ر بمانه‌وێ سیاسه‌تی ئاسایش به‌رنامه‌رِێژی بكرێ. مه‌سه‌له‌ی ئاسایش گرنگییه‌كی ژیانییه بۆ هه‌ریمی كوردستان به‌تایبه‌ت كه له‌سه‌ر خاكی خۆیدا داموده‌زگایه‌كی نیمچه ده‌وڵه‌تی پێكهێناوه و، له‌چوارچیوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی به‌پێی ده‌ستوور عیراقێكی فیدرالدا، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه هه‌رگیز له میژووی خۆیدا نه‌یتوانیوه ئاسایشی گه‌لێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد له چوارچیوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یدا بپارێزیت. ئه‌مه‌ش هۆكارێكه له ئێسته‌وه پرِۆژه‌ی ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بۆ هه‌رێم ئاماده بكرێ و، له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی یاسایی پێوه بكات. بۆ دروستكردنی ئه‌م پرِۆژه‌یه، ئه‌نجومه‌نێكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێویسته باشترین ته‌كنه‌لۆژیا و باشترین پسپۆرِ و پاره‌ی ته‌واوی بۆ دابین بكرێت. ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و شاره‌ی ده‌زگاكه‌ی لێ ده‌كرێته‌وه و، به باشترین شێوه پارێزراو بێت. جگه له‌وه ده‌زگایه‌كی ئاوها پێویستی به دروشمێكی گونجاو هه‌یه. دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌تا ئێسته شتێك نییه له هه‌رێمی كوردستان پێی بوترێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی. بۆچی؟ پیم باش ده‌بێت ئه‌م پرسیاره روبه‌رِووی ده‌سه‌ڵات بكه‌یته‌وه!
د.سالار باسیره سه‌باره‌ت به هه‌ر چه‌شنه بێهێزییه‌كی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستاندا و ئه‌وه‌یكه ئه‌ركی ئه‌و بێهێزبوونه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی چ كه‌سی و لایه‌نێك ده‌ڵێ:" ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد له عێراقدا پێش ساڵی 2003 ده‌چووه ئه‌ستۆی حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه كه حكومه‌تی به‌عس بوو. پاراستنی ئه‌م ئاسایشه‌ش له‌دیدی به‌عسه‌وه چۆن بوو بینیمان. حكومه‌تێك به كیمیایی هاووڵاتیی ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆی بخنكێنێت و جینۆسایدی بكات له بری پاراستنی و دابینكردنی ئاسایش بۆی، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌ندامی ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بێت و، یاساكانی مافه‌كانی مرۆڤی له‌م ریكخراوه‌دا ئیمزا كردبێت. ئه‌مرِۆكه‌ش هۆكاره‌كان هه‌مه‌لایه‌نه‌ن. هۆكاری ده‌ره‌كی و نێوخۆییش هه‌ن. ده‌ره‌كی بۆ نمونه بۆردومانه‌كانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سنووربه‌زاندنی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه و دوو دڵكردنی لایه‌نه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها لایه‌نه نه‌یاره‌كانی كورد له به‌غدا. راسته حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌ركی پاراستنی هه‌موو عێراقی له‌ئه‌ستۆدایه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، به‌ڵام له‌م بارودۆخه‌دا حكومه‌تی ئیتحاد له توانایدا نییه ته‌نانه‌ت ئاسایشی خوارووی عێراق بپارێزێت چ جای كوردستان. له مادده‌ی 9 فه‌قه‌ره‌ی 1،دا هاتووه: "ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی عێراقی هه‌ڵده‌ستێت به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و هه‌رِه‌شانه‌ی روبه‌رِووی ئاسایشی نیشتمانی ده‌بنه‌وه و را و شۆره‌ت پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی عیراق ده‌كات ". به‌و بۆچوونه ده‌بوایه حكومه‌تی به‌غدا ده‌مێك بوایه رێگر بوایه له هه‌رِه‌شه‌كانی توركیا و ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه په‌یوه‌ندیی به‌سنووری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه و، له ده‌ستوری عێراقدا ئاماژه‌ی پێكراوه. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م راستیه كه‌واته ئاسایشی هه‌رێم به پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆ ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان خۆی. پرسیاره‌كه‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌تا ئێسته نه‌یویستووه یان نه‌یتوانیوه ئه‌م پرِۆژه و ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه راپه‌رِێنێت؟!
ئه‌وه‌ی ئێستا نه‌ته‌وه‌ی كورد پێی گه‌یشتووه، به‌رهه‌می خه‌باتێكی دوورودرێژه كه كورد زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك خوێنی بۆ داوه و ئاواره‌یی و تاڵی و ماڵوێرانیی له‌سه‌ر چێشتووه، به‌و حاڵه‌شه‌وه زۆر وڵات و نه‌ته‌وه هه‌ن كه ئه‌وه‌شمان پێ ره‌وا نابینن و پێیان وایه مافی ئه‌وانه و ئێمه داگیرمان كردووه. هه‌ر بۆیه سرووشتییه ده‌سكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستانا هه‌رِه‌شه‌یان له‌سه‌ره. ئیتر ئه‌و هه‌رِه‌شانه له كوێوه‌ن و كێن، د.سالار باسیره رای وایه:" هه‌رِه‌شه‌كان هه‌مه لایه‌نه‌ن كه گشت ئه‌و بوارانه ده‌گرێته‌وه كه له‌پرسیاره‌كانی به‌شی یه‌كه‌مدا له رووی تیۆرییه‌وه ئاماژه‌م پێداون، كه بریتین له بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ژینگه و په‌روه‌رده و باری سایكۆلۆجی و، هه‌روه‌ها هه‌رِه‌شه‌كانی سنوور و لایه‌نه نه‌یاره‌كانی كورد له به‌غدا، به‌ڵام هه‌رِه‌شه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وانه‌ی نێوخۆن. نه‌بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووریی كوردستان و گه‌نده‌ڵیی سیاسی و ئیداری له هه‌رِه‌شه گه‌وره‌كانن.
هه‌ڵبوون /ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى هه‌رێمى كوردستان چه‌نده په‌یوه‌ندى به‌ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ده‌وڵه‌تى سیاسى عێراقه‌وه هه‌یه؟
د.سالار باسیره سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی و به‌ستراوه‌یی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌تی سیاسیی عێراق به یه‌كتره‌وه به هه‌ڵبوونی گوت:" هه‌ردوكیان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن. بوونی ئاسایش له هه‌رێم كه به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی عێراق به واتای ئه‌وه‌یه كه ئاسایشی به‌شێكی عێراق پارێزراو ده‌بێت. به‌هه‌مان شێوه بوونی ئاسایش له‌خوارووی عێراق بۆ سه‌رجه‌م عێراق پێویست و گرنگه. ته‌نانه‌ت بوونی ئاسایش له وڵاتێكی دراوسێ بۆ ئێمه‌ش باشه، بوونی ئاسایش له سه‌رجه‌م ناوچه‌كه بۆ هه‌مووان باشه. به‌م شیوه‌یه هه‌مومان به‌شێكین له ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی".
د.سالار باسیره به‌و شێوه‌یه ده‌رِوانێته جوداكردنه‌وه‌ی ئاسایشی حیزب و ئاسایشی نه‌ته‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا:" هه‌تا كورد له قۆناغی خه‌باتی شاخدا بوو هه‌موو سیاسه‌تكردنێكی ته‌نیا به رێگای حیزبه‌وه بووه چونكه خاوه‌نی كیانێكی سیاسیی خۆی نه‌بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مرٍِۆی ئیداره‌ی هه‌رێم. له دوای راپه‌رِینه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار كورد له‌م هه‌رێمه‌دا بووه خاوه‌نی شێوه‌یه‌ك له كیانی سیاسی، به‌ڵام به‌هۆی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ره‌وه مرۆڤ نه‌ده‌كرا وه‌ك پێویست له‌م قۆناغه‌دا باسی له‌پرِۆژه‌یه‌كی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان بكردایه. به‌ڵام گرنگترین قۆناغ ئه‌وه‌ی دوای 2003 بوو، دوای روخانی رژێمی به‌عس و نزیكبوونه‌وه‌ی هیزه سیاسییه‌كانی كورد له‌م هه‌رێمه‌دا له یه‌كتر. ئه‌گه‌ر هه‌تا ئه‌و كاته، هه‌تا ئێسته له هه‌رێمی كوردستان ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بریتی بووبیت له‌ئاسایشی حیزب ئه‌وا ده‌بێت ئێسته ئاسایشی حیزب و ئاسایشی نه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كی موئه‌سه‌ساتی له‌یه‌كتر جودا بكرێنه‌وه و دوور بكه‌وینه‌وه له‌فكری تێكه‌ڵكردنی ئاسایشی حیزب و ئاسایشی نه‌ته‌وه به‌یه‌كتر. ئه‌نجامه‌كه‌ی زیان به‌خش ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراستنی ئاسایشی حیزب به‌كار بهێنرێت. ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌گشتی ئاسایشی حیزبیش له‌خۆ ده‌گرێت. خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌ی كوردستان ده‌نگی داوه به‌ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشه گشتیه‌كانی ئه‌م بپارێزیت نه‌ك ئه‌م ئاسایشی ده‌سه‌ڵات، ئاسایشی حیزب، یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك بپارێزێت.
هه‌ڵبوون له پرسیارێكدا له د.سالار باسیره ده‌پرسێت ئاخۆ، به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پێكهینانی پرۆژه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی له‌هه‌رێم كامانه‌ن ؟ ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ:" ئه‌گه‌ر كار له‌سه‌ر پرِۆژه‌ی ستراتیژیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، ئه‌وا یه‌كێك له‌به‌ربه‌سته خراپه‌كان كه دێته به‌رده‌ممان بریتیه له بوونی دوو ده‌زگای ئاسایش كه هه‌ر دووكیان ده‌زگای حیزبین و له ژێر كۆنترۆڵی حیزب دان. هه‌ر به‌م شێوه‌یه بوونی دوو ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ر به دوو حیزبی جیاواز كه بریتین له ده‌زگای پاراستن سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌زگای زانیاری سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و، هه‌روه‌ها بوونی ده‌زگایه‌كی تری سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانی كه بریتیه له‌ده‌زگای دژه تیرۆر كه ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه سه‌رپه‌رشتی ده‌كات. ئه‌مانه جگه له له‌شكری بارزان و زێره‌ڤانی، هه‌ر به‌م شێوه‌یه هه‌بوونی دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی و دوو وه‌زاره‌تی دارایی. ئه‌مانه هه‌مووی له‌ژێر كۆنترۆڵی دوو حیزب‌دا و دوو سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌دا كه هه‌ردووكیان به‌ناوی یه‌ك په‌رِله‌مان و یه‌ك حكومه‌ته‌وه ده‌دوێن. به رووكه‌ش كار بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ندیك له‌م ده‌زگایانه ده‌كرێ به‌ڵام به‌كردار ئه‌نجامی نادیاره. پرِۆژه‌یه‌كی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌رێمی كوردستان له ژێر ئه‌م شێوازی سیسته‌می كاركردنه‌دا سه‌ركه‌وتوو نابێت. ناكرێ دوو ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت بۆ یه‌ك نه‌ته‌وه كه یه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی هه‌یه، یه‌ك په‌رِله‌مان و یه‌ك حكومه‌ت. ئه‌م دیارده‌یه بۆشایی دروست ده‌كات له‌نێوان كۆمه‌ڵ و ئاسایشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یدا، ده‌زگایه‌كی ئاسایش كه متمانه‌ی خه‌ڵكی بباته‌وه. ئایا هاووڵاتی زانیاری به كام ده‌زگا بدات سه‌باره‌ت به ئاسایشی كۆمه‌ڵ، كێ هاووڵاتیه‌ك ده‌پارێزێت ئه‌گه‌ر له پێناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا هاوكاریی ده‌زگای ئاسایشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه بكات بۆ نمونه به‌رامبه‌ر به هه‌رِه‌شه‌ی تیرۆر. بێ ئه‌م هه‌نگاوه باسكردن له سیسته‌مێكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان كارێكی گرانه.