فه‌ریبا مورادی
نه‌بوونی شوێنێك بۆ دانیشتنی پیاوان له سارده‌مه‌نی فرۆشیه‌كان وا ئه‌كات ئه‌وان بێزار ببن. خاوه‌نی سارده‌مه‌نیی گاووس له نزیك ئه‌سواق سیروان له هه‌ولیر وتی: "ئه‌گه‌ر پیاو دابنیشن ئافره‌ت نایه‌ن".
ئه‌و سارده‌مه‌نی فرۆشه كه له ساعه‌ت8 ی به‌یانیانه‌وه كراوه‌یه و، تا ساعات 4ی ئێواره بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز كراوه‌یه و، وه‌ك خۆیان له تابلۆیه‌ك هه‌ڵیانواسیووه تا ساعات 12ی شه‌و كراوه‌یه، به‌ڵام خاوه‌نی سارده‌مه‌نییه‌كه وتی: " ئه‌گه‌ر پیاو دابنیشن ئافره‌ت شه‌رم ده‌كه‌ن بێنه ژووره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه تا ساعات 4 ئاساییه، به‌ڵام ساعات 4 بازارِ ئیزدیحام ئه‌بێت و ته‌نیا بۆ ئافره‌تانه بێن دابنیشن، یاخود ئه‌و پیاوانه‌ش كه ئافره‌تیان له‌گه‌ڵه، به‌ڵام پیاو به ته‌نیا نابێت".
پرسیاری هه‌ڵبوون ئه‌وه بوو، به پێی چ یاسایه‌ك ئه‌و كاره ئه‌كه‌ن؟ ئایا هیچ رێنوێنییه‌ك له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه هاتووه؟ ئه‌وان وتیان: " نه‌خێر، به‌ڵام خۆمان وامان كردووه و، هه‌موو سارده‌مه‌نی فرۆشیه‌كانی دیكه‌ش وا ئه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ین ئافره‌ت نایه‌ن دابنیشن".
ناعه‌داله‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی و نایه‌كسانی له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا هاوبه‌شه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگایه، بۆیه هاووڵاتی خه‌سرۆ محه‌مه‌د وه‌ك دوكاندارێك له نزیك ئه‌و شوێنه وتی: ئه‌وه عه‌داڵه‌ت نییه، ئه‌وه دواكه‌وتنی كۆمه‌َلگایه كه وا ئه‌كات هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌یه‌كتر دوور بكه‌ونه‌وه و، ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ش كه بۆته هۆكاری ئه‌و هه‌موو كێشه و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی هه‌یه، له هیچ چایخانه‌یه‌كی ناو بازارِ ئافره‌ت ناتوانێ چایه‌ك بخواته‌وه، ئایا ئه‌وه گوناحه یان عه‌یبه یاخود چییه؟! بۆچی ئافره‌ت چا ناخواته‌وه؟ ئه‌ی بۆچی پیاو ناتوانن بچنه سارده‌مه‌نی فرۆشیه‌كان؟ ئه‌وه‌ش كه‌موكورتیه‌كی تری كۆمه‌ڵگایه كه ئه‌وه‌ی دروست كردووه و پێویسته رۆژنامه‌كان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه باس بكه‌ن تا چیتر ئه‌م فه‌رق و جیاوازییه نه‌بێت."
سۆما سه‌عید كچێكی فه‌رمانبه‌ر بوو له دوكانه‌كه‌ی خه‌سرۆ خه‌ریكی كرِینی شت بوو، گوێی له قسه‌كانی دوكانداره‌كه گرتبوو، كه لێم پرسی خانم تۆ رات چییه له‌و باره‌وه؟ سۆما گه‌نجانی به موزاحیم ناوبرد و وتی: " سارده‌مه‌نی فرۆشه‌كان حه‌قی خۆیانه، چونكه هه‌ندێگ گه‌نج هه‌ر بۆ سه‌یركردنی ئافره‌ت دێنه ئه‌و شوێنانه، ئه‌وه‌ش ناخۆشه بۆ ئێمه‌ی ئافره‌تان، ناتوانین به ئیستراحه‌ت دابنیشین و بێزارمان ده‌كه‌ن، نازانن رێزی ئافره‌ت بگرن ئه‌وه باشه كه ناهێلن گه‌نج بچنه ئه‌و شوێنانه، ئه‌و دوكانداره باسی چایخانه ده‌كات منیش ده‌ڵێم سه‌ت چایخانه بۆ پیاوان هه‌یه با ئه‌وه‌ش بۆ ئافره‌تان هه‌بێت چی تێدایه ئه‌گه‌ر گه‌نج نه‌چنه ئه‌و جێیانه؟ خۆ نابێ هه‌مووشتێك هه‌ر به دڵی پیاوان بێت؟".
سۆما به پێكه‌نینه‌وه وتی: " كچێ غه‌م له‌و شتانه مه‌خۆ با ئه‌وه‌نده بۆ خۆمان بێت و بۆ خۆمان باشتره."
هه‌مزه حامد به‌رِێوه‌به‌رى راگه‌یاندنی پارێزگاى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له نێو شاردا دووكان و سارده‌مه‌نییه‌كان ته‌نیا بۆ ئافره‌تانه وتى:"من ئاگادار نیمه له‌و مه‌سه‌له‌یه و، له‌و باوه‌رِشدا نیم كه كه‌سێك شتى وای كردبێت و، له‌وانه‌یه هه‌ر خه‌ڵكه‌كه بۆ خۆیان حه‌زیان كردبێت كه وا به جودا دابنیشن ئه‌وه‌ش شتێكى ته‌بیعیه و له زۆر شوێنى وا وه‌كوو گازینۆ ئه‌و شوینانه به ره‌غبه‌تى خه‌ڵكه‌كه هه‌یه كه نووسراوه شوینى تایبه‌ت به خێزان، به‌ڵام وه‌كوو ئه‌وه‌ى كه برِیار له لایه‌نى په‌یوه‌ندیداره‌وه وه‌رگیرابێت، شتی وا نییه و، كه‌سیش حه‌قى ئه‌و جیاكاریانه‌ى نییه چونكه نه ته‌علیمات ئه‌و شتانه‌ی تیایه و نه هیچ، راسته كه ئێمه له وڵاتێكی دیموكراتی ده‌ژین، به‌لاَم هیچ كارێك به زۆر ناكرێت و، ئه‌و دوكانانه‌ش ناتوانن به كه‌یفى خۆیان جیاكارى بكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ش یا ئه‌و شوێنانه كه ئه‌گه‌ر هه‌بىَ ده‌بىَ پێمان رابگه‌یه‌ندرىَ با ئیجرائاتى خۆمان بكه‌ین و، ئه‌گه‌ر شوێنیك یان كه‌سێك هه‌ستابێت به حه‌زى خۆی ئه‌و كاره‌ى كردبێت به دڵنیایه‌وه پێمان رابگه‌یه‌ندرێت سزاى ده‌ده‌ین.