نووسینی: گه‌زیزه
باسی سه‌رده‌می منداڵیم ناكه‌م. با بێینه ئه‌و قۆناغه‌ی كه گه‌نج بووم. له پێشدا به‌شێكی كورت له قۆناغی گه‌نجێتیم ده‌گێرِمه‌وه بۆتان. من تاقه كچه‌ی ماڵه‌وه‌مان بووم. تازه پێ ده‌گه‌یشتم و خۆم ده‌ناسی. به‌یانییه‌ك كه به‌خه‌به‌ر هاتم، چ ببینم هه‌موو گیانم به‌سه‌ر خوێن كه‌وتبوو. زۆر زۆر ترسام. خوایه ئه‌وه چییه؟ هه‌موو گیانم ژانی ده‌كرد. به په‌له‌په‌ل چووم جله‌كانم شووشتنه‌وه. ره‌نگم زه‌رد هه‌ڵگه‌رِابوو. خوایه بۆ وام لێ هاتووه. ئاخۆ پێم وابوو كچێنیم نه‌ماوه. به‌ڵام چۆن؟ نه‌مده‌زانی. بۆم ساغ نه‌ده‌بۆوه. نه‌شمده‌وێرا لای كه‌س باسی بكه‌م. ده‌ترسام ماڵه‌وه‌مان پێ بزانن و بمكوژن. دوایی بینیم دیسان خوێنم هاته‌وه و گیانم ته‌رِ بۆوه. خێرا چوومه لای ئه‌ڤینی ده‌سته‌خوشكم. شته‌كه‌م بۆی باس كرد. دیتم پێ ده‌كه‌نێ. گوتم: هیچ و پووچ به چی پێ ده‌كه‌نی؟ من ئه‌وه زراوم ده‌چێ؟ گوتی: كچه‌تیوه گێله ئه‌وه سوورِی مانگانه‌یه. له‌مه‌ودوا هه‌موو مانگێ جارێك تووش ده‌بی. من هیچ له سوورِی مانگانه و شتی ئاوام نه‌ده‌زانی. كه‌س باسی بۆم نه‌كردبوو. دایكیشم باسی نه‌كردبوو. به‌و قسه‌یه‌ی ئه‌ڤین دڵم ئه‌هوه‌ن بۆوه. ده‌ستمان كرده‌وه به قسه‌ی خۆش و پێكه‌نین. ئه‌و جار داوام لێ كرد باسی زۆر شتی دیكه‌م بۆ بكات كه من هیچم لێیان نه‌ده‌زانی. ئه‌و زۆر عه‌یار بوو. شتی زۆر سه‌یری ده‌زانی. ده‌یگوت: ئه‌وانه‌م هه‌موو له كتێب و گۆڤاراندا خوێندۆته‌وه. جاران من هه‌میشه گاڵته‌م پێی ده‌كرد كه ئه‌وه بۆچی به‌رده‌وام سه‌ری به گۆڤار و كێتبانه‌وه‌یه. ئیتر تێ گه‌یشتم. هه‌ستا چوو دوو سێ گۆڤاری بۆم هێنا. له‌گه‌ڵ خۆم بردمنه‌وه بۆ ماڵه‌وه. به دزییه‌وه بردمنه نێو كه‌لوپه‌له‌كه‌ی خۆم. كه به ته‌نیا ده‌بووم ده‌مخوێندنه‌وه. له كاتی خوێندنه‌وه‌یاندا هه‌موو گیانم ده‌بووه ئاره‌قه. شتی تایبه‌ت خۆشه‌ویستیی زۆر تێدا بوو. به‌سه‌رهاتی ئه‌و كچانه‌ی كه به ئازادی باسی خۆشه‌ویستییان ده‌كرد. یان باسی ئه‌و كچانه‌ی له پێناوی خۆشه‌ویسته‌كه‌یانا كوژرابوون. ئه‌و كات ئه‌منیش تازه دڵم بۆ كورِێكی لێ ده‌دا. ده‌شمزانی باوكم له عه‌شیره‌تی خۆمان زیاتر به هیچ كه‌سێكم نادا. به‌ڵام دڵ به‌كه‌س كۆنترۆڵ ناكرێ. له رێگه‌ی قوتابخانه كورِه‌م ده‌دیت. ئه‌و كات تازه مۆبایل داهاتبوو. هه‌موو كه‌س نه‌یبوو. په‌یوه‌ندیمان پێكه‌وه دامه‌زراند. ئه‌ویش ته‌واو دڵ دابووه من. زۆر له‌وه ده‌ترسام ماڵه‌وه‌مان یان خزمه‌كانمان پێمان بزانن. دوو ساڵ نه‌مانهێشت كه‌س بزانێت. دواتر رۆژێكیان یه‌كێك له خزمه‌كانمان له رێگه‌ی قوتابخانه ئێمه‌یان بینیبوو كه شان به شانی یه‌كتری ده‌رِۆین و قسان ده‌كه‌ین. بۆ باوكمیان گێرِابۆوه. ئێوارێ باوكم كه هاته‌وه یه‌كسه‌ر چوو جانتاكه‌می پشكنی. هیچی ده‌ستنه‌كه‌وت. من خۆم گه‌یانده ژووره‌كه‌ی دیكه، لای دایكم. دایكم په‌شۆكا و گوتی: چ بووه؟ گوتم نازانم باوكم خه‌ریكه جانتاكه‌م ده‌پشكنێت. له‌و قسانه‌دا بووین باوكم به رووی گرژه‌وه هاته ژووره‌وه. گوتی:" پیرۆزه، هه‌ر ئه‌وه‌م مابوو له رێگه‌ی قوتابخانه له‌گه‌ڵ هه‌تیوه به‌ره‌ڵڵایان قسان بكه‌ی. با ئێستا كورِه‌كان بێنه‌وه پێیان ده‌ڵێم بتبه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار. زراوم چووبوو. كه‌وتمه پارِانه‌وه. گوتی: هیچیت پێ ناڵێم با براكانت بێنه‌وه... ئه‌و هه‌تیوه‌ش ده‌بێ بزانین كێیه؟ عه‌شیره‌تی ئێمه شتی وا قبووڵ ناكا. ئه‌وه ئابرِووچوونه. دایكم هه‌ر له‌به‌ری ده‌پارِایه‌وه. مستێكی له ده‌می دایكم دا و گوتی: برِۆ دواوه. هه‌مووی خه‌تای تۆیه. ئه‌وه له بن سه‌ری تۆ دایه. دایكم به په‌له‌ی ناردبووی به شوێن خاڵم‌دا. بۆ ئه‌وه‌ی بێت و نه‌هێڵێ به‌ڵایه‌كم به‌سه‌ر بێنن. خاڵم و براكانم هاوكات گه‌یشتنه‌وه ماڵه‌وه. بۆ به هه‌ڵڵایه‌ك هه‌ر مه‌پرسه. برای گچكه‌ترم هیچی نه‌ده‌گوت. برا گه‌وره‌كه‌م په‌لاماری دام و به قژ رایكێشام بۆ ده‌ره‌وه بۆ لای سه‌یاره‌كه‌ی. من هه‌ر وا هاواری دایكم و خاڵمم ده‌كرد بێنه هانامه‌وه. دایكم یه‌كسه‌ر له‌به‌ر باوكم ده‌پارِایه‌وه. كاكیشم بانگی برا گچكه‌كه‌می ده‌كرد ده‌مانچه‌كه‌ی بۆ به‌رێت. باوكیشم چاوی زه‌ق كردبوو و جوینی ده‌دا. خاڵم به‌ده‌نگ هات. گوتی: راوه‌ستن، راوه‌ستن، مه‌گه‌ر چی بووه؟ چیی كردووه؟ چ قه‌وماوه؟ خاڵم به توورِه‌یی به‌سه‌ر براكه‌ما نه‌رِاندی و گوتی: به‌ری ده. لێی گه‌رِێ و تێم گه‌یه‌نن بزانین چ بووه. ورده ورده ئه‌هوه‌نی كردنه‌وه. دایكم منی برده‌وه ژووره‌وه. ئه‌و شه‌وه باوكم برِیاری دا به شووم بدات. بۆ سبه‌ینێ ناردیان خزم و كه‌س كۆوه بوون و كورِێكی خزممان هه‌بوو زۆر له خۆم به ته‌مه‌نتر بوو. گوتیان ده‌بێ مێردی پێ بكه‌ی. سه‌ره‌تا گوتم نایكه‌م. باوكم گوتی: یان ده‌یكه‌ی یان ده‌تكوژم. به ناچاری قبووڵم كرد. ماره‌یان برِیم و شیرینی خورا. ماوه‌ی سێ مانگێك ده‌زگیراندار بووم. به هیچ شێوه‌یه‌ك دڵم بۆی نه‌ده‌چوو. له هه‌موو شتێك‌دا لێك جیاواز بووین. سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش چاوه‌برِكێی له‌گه‌ڵ ئافره‌تی دیكه هه‌بوو. نه‌شیده‌شارده‌وه. چیی من حه‌زم لێی بایه ئه‌و رقی لێی ده‌بۆوه. زۆر له دوا رۆژی ئه‌و زه‌واجه ده‌ترسام. دایكم هه‌ر وا دڵخۆشیی ده‌دامه‌وه و ده‌یگوت هه‌ر شتێك بێت خزمی خۆمانه، ده‌وڵه‌مه‌نده. به به‌رچاوی دۆست و دوژمنه‌وه سواری جوانترین سه‌یاره‌ت ده‌كات و ده‌تگێرِێت. هه‌ر بیر له‌وه‌نده بكه‌وه كه به‌به‌رچاوی ده‌سته‌خۆشكه‌كانته‌وه سواری سه‌یاره‌ی خۆت ده‌بیت و داده‌به‌زیت چه‌نده خۆشه. كچم شتی وا مه‌ڵێ، هه‌ر نه‌بێ ده‌سگیرانت به‌و هه‌تیوه به‌ره‌ڵڵایه‌ش نه‌بێت كه دینارێكی له گیرفانیدا نه‌بوو؟ چما ئه‌و هه‌ر وه‌حده‌یه‌كی پێ ده‌كرِدرا، ئه‌وه‌تا ده‌سگیرانت ئه‌و هه‌مووه زێرِه‌ی بۆت كرِیوه. راستی ده‌كرد. 80 مسقاڵی زێرِ بۆ كرِیبووم. به‌ڵام زێرِ و ئاڵتوون و ملوانكه و بازن نه خه‌میان له‌سه‌ر سووك ده‌كردم و نه ئۆخژنیان به دڵمدا دێنا. بۆشاییه‌ك هه‌بوو له رۆحما به‌وانه پرِ نه‌ده‌بۆوه. چی سه‌رمم دێنا و ده‌برد، هیچ رێگه‌یه‌كیشم نه‌بوو. ئاخری گوێستیانمه‌وه. هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌فته‌دا لێم كه‌وته بیانوو. ده‌بێ له‌چك بكه‌یت. نابێ قۆڵی كراسه‌كه‌ت هه‌ڵ بكه‌یت. نابێ كه‌س قژی سه‌رت ببینێت. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رێگه‌ى ماڵوه‌شم نه‌بوو. باوكم و براكانم هه‌ر منیان به خه‌تابار ده‌زانی و ده‌یانگوت: تۆ ئافره‌تی و ده‌بێ به قسه‌ی پیاوه‌كه‌ت بكه‌یت. به ناچاری چیی بوتایه به قسه‌یم ده‌كرد. ئاگاشم لێ بوو له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه‌ش چاوه‌چاوی بوو. ده‌مزانی شتێكیان له بن سه‌ری دایه. رۆژێك براده‌رێكی خۆی پێمی گوت كه مێرده‌كه‌ت خه‌ریكی عه‌شقبازییه. كچێكی خۆش ده‌وێ و هه‌موو رۆژێ ئێواران له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یباته پارك و خواردنگه و ده‌یگێرِێت. شه‌وانیش هه‌ر دره‌نگ ده‌هاته‌وه. براده‌ره‌كه‌ی مێرده‌كه‌م هه‌موو شتێكی بۆم ده‌گێرِایه‌وه. هه‌موو جارێكیش پێمی ده‌گوت: به خوای پێی ده‌ڵێم، تۆ ئه‌و خێزانه خانومانه‌ت چۆن دڵت دێ حیزه حیز بكه‌یت. هیچ هه‌ر به گوێشیدا ناچێت."
من هه‌تا ئه‌و شتانه‌م ده‌بیسته‌وه خوێنی دڵمم ده‌خوارده‌وه و ئاواتی مه‌رگم ده‌خواست. خۆم دڵیشم هه‌ر لای ئه‌و كورِه بوو كه یه‌كه‌مجار خۆشم ویستبوو. برِوا بكه بۆ تاقه ساتێكیش چییه له مێشكم نه‌ده‌چووه ده‌ره‌وه. شه‌و نه‌بوو خه‌ونی پێوه نه‌بینم. هیچ ئاگاداریش نه‌بووم دوای من چی كرد و چیی به‌سه‌ر هات. لێی بێ خه‌به‌ر بووم. ئێواره‌یه‌ك داوام له مێرده‌كه‌م كرد بمباته ده‌رێ. گوتم خنكام له مالێدا ده‌ی جارێك بمبه ده‌رێ. نێوچاوانی تێك نا و خۆی لێ گرژ كردم. رۆژێكیان هاته‌وه و گوتی: ئه‌مرِۆ ده‌چینه پاركی شار. دڵم زۆر خۆش بوو. كه گه‌یشتینه پارك چ ببینم، چوار پێنج ئافره‌ت راوه‌ستابوون و چاوه‌رِێی ئێمه بوون. هاتن و سڵاویان كرد. مێرده‌كه‌م یه‌كه یه‌كه ناساندنی. یه‌كێكیان له به‌ری پێمه‌وه تا تۆقی سه‌رم لێم ورد ده‌بۆوه. زانیم شتێك هه‌یه. تێگه‌یشتم ئه‌وه ده‌بێ ئه‌و كچه بێ وا یه‌كتریان خۆش ده‌وێ.
شه‌وێ كه گه‌رِاینه‌وه ماڵێ، من مات بووم. هاته ژووره‌وه و گوتی: بۆچی تێك چووی؟ ده‌زانم بیر له چی ده‌كه‌یته‌وه. خراپی بۆ نه‌چوویت. من ده‌مه‌وێ ژن بێنم. ئه‌گه‌ر پێت ناخۆشه بچۆره‌وه ماڵی باوكت. شایی له دڵم گه‌رِا. گوتم ئیتر ئه‌وه‌یان بیانوویه‌كی باشه و ماڵه‌وه‌ش لێمی قبووڵ ده‌كه‌ن. به‌ڵام باكم گوتی: چییه؟ ژن دێنێ با بێنێ، خۆ پیاو لێی كه‌م نابێته‌وه. به‌شی هه‌ردووكتان ده‌كا مه‌ترسه ته‌واو نابێ. خۆ به‌ردی زیادی سه‌ر ناشكێنێ. باوكم نه‌یده‌زانی به‌ردی زیادی درز ده‌خاته سه‌ر شووشه‌ی رۆح. به ناهومێدی گه‌رِامه‌وه. سه‌رم به‌ردایه‌وه و خۆم به قاپ و قاچاغی ماڵه‌وه و به چێشتخانه‌وه خه‌ریك كرد. هیچ شتێك نه‌بوو دڵم پێی خۆش بێ. كورِه براده‌ره‌كه‌ی هه‌ر ده‌هات و له هه‌موو شتێك ئاگاداری ده‌كردمه‌وه. هه‌ر ئه‌و هه‌بوو ده‌ردی دڵمی لا هه‌ڵرِێژم. كه‌س جگه له‌و برِوای به قسه‌كانم نه‌ده‌كرد. ده‌مگوت: خۆزگه مێرده‌كه‌م هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وها بوایه. ئه‌و كورِه رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌چووه دڵمه‌وه. ئه‌و له هه‌موو كه‌س زیاتر لێم نزیك بوو. ئیتر له‌مه‌ودوا سوكناییم هه‌ر به‌و ده‌هات. هه‌تا ئێستاش ئه‌وه سێ ساڵه ته‌نیا خه‌مرِه‌وێنم ئه‌وه. ئیتر ئه‌مجاره‌یان بۆم گرینگ نییه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌مكوژن یان لێمی قه‌بووڵ ده‌كه‌ن. به‌ڵام ده‌بێ هه‌مووتان بزانن، ئه‌وه له پێشدا بنه‌ماڵه‌كه‌م و له پله‌ی دووه‌مدا مێرده‌كه‌م بوون كه منیان به‌و رۆژه برد.