ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی رۆیته‌رز به راپۆرتێكدا ئاماژه به په‌ره‌گرتنی "نوشته نووسین" له ئێران‌دا ده‌كات.
ئه‌و ئاژانسه له راپۆرته‌كه‌ی خۆ‌یا ده‌نووسێت كه مه‌لاكانی ئێران باوه‌رِیان به هێزی "نوشته و دوعا" هه‌یه كه‌چی ئامۆژگاریی خه‌ڵكیش ده‌كه‌ن كه خۆ له‌و نوشته و نزایانه بپارێزن كه بنه‌مای ئایینی‌یان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه به‌پێی یاساكانی ئیسلام خورافات و جادوو دژه یاسان.
هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز له راپۆرتێكیاندا له سه‌ر په‌ره‌گرتنی "بازرگانیكردن به نوشته و دوعا"وه له ئێرانی ئیسلامی‌دا ده‌نووسێت كه كاری نوشته‌نووسه نافه‌رمییه‌كان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ژیانی خه‌ڵك له رێگه‌ی پارِانه‌وه له خودا، به‌رده‌وام په‌ره ده‌ستێنێ.
له‌و راپۆرته‌دا هاتووه كه به‌رپرسانی رژێمی ئیسلامیی ئێران گوێ ناده‌نه رێنوێنییه مه‌عنه‌وییه‌كانی سه‌ر شه‌قام وه‌كوو "یا عه‌لی" و خه‌ڵكیش رۆژ به رۆژ زیاتر پێشوازییان لێ ده‌كه‌ن.
رۆیته‌رز باس له نوشته‌نووسێك به ناوی "یا عه‌لی" ده‌كات كه له یه‌كێك له كۆڵانه‌كانه كۆنه‌كانی شاردا له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتوووه و ده‌ڵێ:" زۆربه‌ی خه‌ڵك به تایبه‌تی ئافره‌ته گه‌نجه‌كان داوا له نوشته‌نووسه‌كان ده‌كه‌ن گرفته‌كانیان بۆ چاره بكه‌ن.
"یا عه‌لی" كه ئه‌و ناوه خوازراوه‌ی له مشته‌رییه‌كانی خۆی وه‌رگرتووه، له حاڵێكا ده‌ست به ردێنه سپییه‌كه‌ی دادێنێ، باسی دوعا و نوشته‌ی جۆراوجۆر ده‌كات كه به پێی كێشه جیاوازه‌كان ده‌بێ هه‌ركامه و به شێوه‌یه‌ك كه‌ڵكیان لێ وه‌رگیردرێت. "هه‌ندێك له دوعاكان ده‌بێ له‌سه‌ر كاغه‌ز بنووسرێن و بسووتێنرێن، و هه‌ندێكیشان ده‌بێ له ئاو هه‌ڵكێشرێن" و به‌پێی ئه‌و رێ‌و شوێنه‌ی نوشته‌نووسه‌كان دیاری ده‌كه‌ن ده‌بێ به‌كاریان بێنن.
دیارده‌ی فاڵگرتنه‌وه له زۆر كۆنه‌وه به شێوه‌ی جۆراوجۆر له ئێران بۆ وێنه به‌شێوه‌ی ته‌له‌فۆنی و رووبه‌رِوو و له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هه‌ر وا هه‌بووه و هه‌یه و جۆره‌كانیشی بریتین له: فاڵی كۆنكه‌ن، فاڵی تڵته‌چا و قاوه، خوێندنه‌وه‌ی له‌پی ده‌ست، كتێب گرتنه‌وه. نوشته‌نووسین هه‌ندێ جاران بریتین له ته‌لیسم شكاندن و جادوو و فاڵی مۆم و ته‌ڵحه‌گرتنه‌وه و بانگهێشتكردنه‌وه‌ی رۆح و ئاوێنه‌خوێندنه‌وه.
هه‌واڵده‌ری ئیسنا له 18ی جۆزه‌ردانی 89 دا رایگه‌یاند كه ماوه‌یه‌كه له نزرگه و شه‌قامه‌كان و كۆرِه‌كانی ئافره‌تان و ئارایشگا و ته‌نانه‌ت پاسه‌كانی نێو شاریشدا ده‌بینرێت كۆمه‌ڵه كارتێك بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه ناوی جۆراوجۆری وه‌ك "خوێندنه‌وه‌ی له‌پی ده‌ست و فاڵگرتنه‌وه و نوشته‌نووسین"ـیان به‌سه‌ره‌وه‌یه و زۆر تاوانی وه‌كوو ده‌ستدرێژی و كڵاوله‌سه‌رنان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌كرێن.
رۆیته‌رز له راپۆرته‌كه‌ی خۆیدا به ئاماژه به‌وه‌یكه " نوشته‌كان له ئیسلامدا سه‌رچاوه‌یه‌كی خواییان هه‌یه و له نێوان خودا و به‌نده‌كانیدا په‌یوه‌ندی ساز ده‌كات". ده‌شڵێ: ئه‌وانه‌ی زانستیی ئایینی راستیان هه‌یه، ده‌توانن نوشته بۆ خه‌ڵكی بنووسن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاكامی باشی لێ وه‌رگرن.
ماخور كه یه‌كێكه له مشته‌رییه‌كانی "یاعه‌لی" هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست مڵۆزمێك نه‌جاتی بێت، زۆر رازییه له كاریگه‌ریی ئه‌و نوشته‌یه‌ی لێره وه‌ریگرتووه و به هه‌واڵده‌ریی رۆیته‌رز ده‌ڵێ: دوای ئه‌و نوشته‌یه كابرای مڵۆزمی هه‌ر نه‌بینیوه‌ته‌وه.
ئه‌و و هاورِێكانی سه‌ردانی "یاعه‌لی" ده‌كه‌ن چونكه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌ن كه نوشته و نزاكانیان چاره‌نووسی ئه‌وان ده‌گۆرِێته و له به‌ڵای لابه‌لایان دوور ده‌خاته‌وه.
ماهوور سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستی سه‌ردانی دووباره‌ی خۆی بۆ لای نوشته‌نووس ده‌ڵێت: ئه‌وجاره ده‌مه‌وێ نوشته‌یه‌كی پێ بنووسم كه ده‌نكه‌كه‌م بێته خوازبێنیم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی گوتوومه كه پاره‌ی ژنهێنانم نییه.
مه‌لاكانی ئێران دژی ئه‌و نوشته و دوعایانه‌ن كه بنه‌مای ئایینی‌یان نییه
رۆیته‌رز له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا ده‌نووسێت كه مه‌لاكانی ئێران خۆیان باوه‌رِیان به هێزی نوشته و دوعا هه‌یه كه‌چی ئامۆژگاریی خه‌ڵكیش ده‌كه‌ن كه خۆ له‌و نوشته و نزایانه بپارێزن كه بنه‌مای ئایینی‌یان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه به‌پێی یاساكانی ئیسلام خورافات و جادوو دژه یاسان.
ئه‌و راپۆرته له ماڵپه‌رِی ئینته‌رنێتیی گوڵپایه‌گانییه‌وه و له زمانی ئه‌یه‌توڵا لوتفعه‌لی سلدقی گوڵپایگانی سه‌باره‌ت به ره‌وابوونی نوشته نووسیوێتی:"نووسینه‌وه‌ی ئه‌و نزا و دوعایانه‌ی كه له ئیمامانی پاك (مه‌عێوم)ی شیعه‌وه گێرِدراونه‌ته‌وه و فرۆشتنیان هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی نییه به‌ڵام ئه‌و نوشته و دوعایانه‌ی كه خه‌ڵكانی فێڵباز به‌بێ باسكردن له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رِپێكراو ده‌ینووسن و پاره‌ی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، له رووی شه‌رعییه‌وه نارِه‌وایه و ده‌بێ پێشی پێ بگیردرێت".
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵده‌ریی ئیسنا پرسیاری له مه‌لایانی ئایینی ئێران كرد سه‌باره‌ت به نوشته نووسین و فاڵگرتنه‌وه و ره‌ماڵی و له ته‌واوی ئه‌و وه‌ڵامانه‌دا كه له لایه‌ن ئایه‌توڵا مه‌كاره‌می شیرازی و سافی گوڵپایه‌گانی وعه‌له‌وی گورگانی پێی درابۆوه نوشته‌نووسین به شتێكی رێگه‌پێدراو باسی لێوه ركاوه به‌ڵام جۆری پرۆفیشناڵه‌كه‌ی و كردنی به سه‌رچاوه‌ی داهات به نارِه‌وا و حه‌رام له‌قه‌ڵه‌م دراوه.
ئایه‌توڵا سیستانی نووشته‌نووسینی به شتێكی رێگه پێدراو زانیوه به‌ڵام سێحر و جادووی به گوناهی كه‌بیره و به شتێكی حه‌رام له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
ئه‌و ئاژانسه ده‌نووسێت:" هیچ كام له موشته‌رییه‌كانی نوشته‌نووسێكی وه‌ك "یاعه‌لی" پرسیار له بنه‌ما و ئاستی ئایینی ئه‌و ناكه‌ن ئه‌گه‌رچی ئه‌و خۆی ده‌ڵێت دوعاكانی خۆی له قورئانه‌وه هه‌ڵدێنجێت.
مه‌رجان كچێكی 24 ساڵانه كه سكاڵا و گله‌یی له‌وه‌یه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مشته‌رییه‌كانی "یاعه‌لی" زۆر بوون به زه‌حمه‌ت ده‌ستیان پێی راده‌گات و ده‌شڵێت: زانستی یاعه‌لی به‌لایه‌وه گرینگ نییه و ته‌نیا ده‌یه‌وێ كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بن و به بزه‌یه‌كی تاڵه‌وه ده‌ڵێ:" پێ ده‌چێت خه‌ڵك كێشه و چه‌رمه‌سه‌رییان زۆر بووبێت."
دۆزینه‌وه‌ی نوشته‌نووسان كارێكی ئه‌سته‌م نییه و وه‌ك رۆیته‌رز ده‌ڵێ:" به سه‌ردانێكی ئینته‌رنێت ده‌توانی چه‌ندی حه‌زت لێیه ژماره ته‌له‌فۆنیان به‌ده‌ست بێنیت.
مه‌رجان ده‌ڵێ:" پشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت له ئافره‌تان یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه ئه‌وان زیاتر روو ده‌كه‌نه نوشته‌نووسان." و ده‌شڵێ:"سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌یكه نوشته‌كان زۆر گرانن، ئه‌من ئێستاش زۆر ئافره‌ت ده‌ناسم كه وه‌ك دوایین رێگه‌چاره سه‌ردانیان ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ ئافره‌ت هه‌ن كه بۆ پته‌وتركردنی ژیانی بنه‌ماڵه‌ییان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌و دوعایانه.
هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستانی رژیم له په‌ره‌گرتنی خورافات نارِازین
په‌ره‌گرتنی ره‌ماڵی و خورافات له ئێران‌دا ئه‌وه‌نده زۆر بووه كه به‌رپرسان نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن بخزێته نێو داموده‌زگا و به‌شه‌كانی به‌رِێوه‌به‌ریشه‌وه و پۆلیس ناچار بووه له‌م لایه‌نه‌وه هه‌رِه‌شه له خه‌ڵك بكات.
له نێوه‌رِاسته‌كانی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی رابردوودا بوو كه محه‌ممه‌د ته‌قی ره‌هبه‌ر نوێنه‌ری په‌رِله‌مان، ره‌خنه‌ی له په‌ره‌گرتنی خورافات له وڵاته‌كه‌یاندا گرت .
میرحوسێنی موسه‌وی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو و پاڵێوراوی نارِازیی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی رابردووش باسی ئه‌وه‌ی كرد كه خورافه‌گه‌رایی خه‌ریكه ده‌خزێته نێو به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیی باڵای وڵاته‌كه‌یانه‌وه:" ئه‌مرِۆ خورافات له خزمه‌تی گه‌نده‌ڵییه‌كی رێكخراوی سیاسی و ئابووری دایه.
www.mardomak.org