عه‌لی بوداغی
له‌خه‌سارناسییدیارده‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و لێكدانه‌وه‌یخه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا زۆر جار تووشیجۆریهه‌ڵه‌یتێگه‌یشتن ده‌بین وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیكه زۆربه‌یئه‌و دیاردانه‌پیاوانه‌بن و، خه‌سارناسیو رۆچوون به ناخی هۆكار و ده‌ره‌نجامه‌كانیشدا زۆرتر له‌بازنه‌یزه‌ینییه‌تێكیپیاوانه‌دا قه‌تیس ماونه‌ته‌وه، له‌حاڵێكدا ژنان به‌پێیپێگه و جێوشوێنیان له‌پێكهاته‌ی خێزانی‌دا یه‌كه‌مین و سه‌ره‌كیترین قوربانییانیدیارده و خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن.
تووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر به مادده‌هۆشبه‌ره‌كان یه‌كێك له‌و خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه‌كه زۆرتر به پێناسه‌یه‌كیپیاوانه‌وه‌باسی لێكراوه و زۆربه‌یزۆریخه‌ڵكیپێیان وایه‌كه مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و تووشبوون و به‌كار هێنانیان جۆره لادانێكه كه زۆرتر پیاوان تووشیده‌بن و، ژنان كه‌متر ده‌كه‌ونه‌داویتووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت جگه‌ره‌كێشانیكچان و ژنان له كۆمه‌ڵگایئێران و كوردستاندا به دژه‌باو و ره‌وشت خراپییژنان لێك ده‌درێته‌وه، كه هۆكاره‌كه‌یبۆ بنه‌ما نه‌ریتیو نۆرِمه‌جێكه‌وتووه‌كانیكۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌گه‌رِێته‌وه. به‌ڵام شاراوه‌مانه‌وه‌یدیارده‌یتووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێو ژناندا هه‌م بواریبۆ په‌ره‌سه‌ندنیئه‌و دیارده‌یه‌له‌نێو ژناندا خۆش كردوه و، هه‌میش ئه‌وه‌یكه ئه‌م بواره‌ینه‌داوه‌تا پانتاییه‌كیتایبه دا خه‌سارناسی بكرێ و، له‌ئه‌و هۆكار و ده‌ره‌نجامانه‌یتووشبوونیژنان به تووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر بكۆڵدرێته‌وه‌كه به نیسبه‌ت تووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێو پیاواندا هه‌م جیاوازه و هه‌میش تایبه‌ت.
وه‌زاره‌تی له‌شساغس و ته‌ندروستیی ئێران ژماره‌یتووشبووه‌كانی ژن به یه‌ك له‌هه‌شتیحه‌شیمه‌تیتووشبوویئێران داده‌نێ(1 ژنیتووشبوو له به‌رامبه‌ر 8 پیاویتووشبوو) و به پێیقسه‌یبه‌رپرسانیزیندانه‌كانیئێران زیاتر له‌نیوه‌یژنانیبه‌ندییئێران له‌پێوه‌ندیله‌گه‌ڵ به‌كارهێنان و كرِین و فرۆشتنیمادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌سبه‌سه‌ر كراون. هه‌ر به‌پێیئه‌و ئامار و توێژینه‌وانه‌چیدیناتوانین بڵێین كه ژماره‌یكچ و ژنه‌تووشبووه‌كان به‌شی كه‌مینه‌یحه‌شیمه‌تیتووشبووه‌كانیئێران پێك ده‌هێنن، ئه‌وه‌ش له‌جێیخۆی كه به‌هۆیئه‌و جۆره ببینین و روانگه‌تایبه‌تیو ناحه‌زانه‌یبۆ كچان و ژنانیتووشبوو هه‌یه، زۆر به كه‌میكچان و ژنانیتووشبوو خۆیان به ناوه‌نده‌كانیخۆ ناسین و ناوه‌نده‌كانیچاره‌سه‌ری و وازهێنان ده‌ناسێنن و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆیئه‌وه‌یكه به شاراوه‌مانه‌وه‌یئه‌و دیارده‌یه له‌نێو ژنان دا، به‌شێكیبه‌رچاو له‌حه‌شیمه‌تیژنانیتووشبوو له‌ئاماره‌كانی پێوه‌ندیدار به‌و دیارده‌یه‌حیسابیان بۆ نه‌كرێ.
ره‌گه‌ز، رۆڵێكیگرینگ له‌دیارده‌یتووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌بینێ. بۆ وێنه‌ده‌بینیكه به پێیئه‌و رۆڵ و ئه‌رك و چاوه‌رِوانییانه‌ی له‌پێناسه‌یژن له‌كۆمه‌ڵگادا بۆ ژنان له‌به‌ر چاو ده‌گیرێ، بینینیژنی تووشبوو هه‌موو ئه‌و رۆڵ و چاوه‌رِوانییانه‌تووشیشێوان و خه‌وش ده‌كا. كۆمه‌ڵگا تووشبوونیژنان به تووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر به لادانێكیزۆر قورس‌تر و شیاویسزایقورستر له چاو پیاوان داده‌نێو، ئه‌گه‌ر هێندێك جار تووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ریپیاوان وه‌ك نه‌خۆشیسه‌یر بكرێ، به‌ڵام له‌ژنان دا هه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌به لادان و خه‌وشدار كردنی كه‌سێتیژنیتووشبوو داده‌نرێ.
تووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێو ژناندا باسێك نییه‌كه بتوانین به خێراییبه ته‌نیشتیدا تێبپه‌رِین. به برِوایزۆربه‌یكارناسه‌كان خه‌سار و زیانه‌كانیتووشبوونیژنان به مادده‌هۆشبه‌ره‌كان زۆر زیاتر له‌و زیانه‌یه‌كه له‌سۆنگه‌یتووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ریپیاوانه‌وه‌تووشیكۆمه‌ڵگا ده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه تووشبوونیژنان به داویتووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر زۆر خه‌سار و دیارده‌یدیكه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌كه توندوتیژیو راكردن له‌ماڵ و په‌نابردنه‌به‌ر دزی‌و له‌شفرۆشیته‌نیا به‌شێك له‌و ده‌ره‌نجامانه‌یه،كه له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ژنانی تووشبوو تووشیده‌بن. له‌لایه‌كیدیكه‌شه‌وه‌كاتێك ژنێك تووش ده‌بێت ئیتر ئاكام و خه‌سار و دوا ده‌ره‌نجامه‌كان هه‌ر تایبه‌ت به خۆینامێنێ، به‌ڵكوو خێزان و كه‌سانیده‌ورووبه‌ریشیتێوه‌ده‌گلێنێتو نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر منداڵه‌كانیكاریگه‌رییزۆر خراپ داده‌نێ، به‌ڵكوو خێزانه‌كه‌شی به‌ره‌و لێك ترازان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌با، ئه‌وه‌ش ئاكامیئه‌و جۆره روانگه‌و بینینه‌یه‌بۆ ئه‌و جۆره خێزانانه‌كه ئه‌ندامیژنیئه‌و خێزانانه‌تووشیتووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر بوونه. له روویئاكامه‌زیانباره جه‌سته‌ییو ده‌روونییه‌كانیشه‌وه‌ژنانیتووشبوو زیاتر ده‌بێباجیتووشبوونه‌كه‌یان بده‌ن. به‌پێیقسه‌یراوێژكاران و پزیشكانیبه هاناوه‌چوونیتووشبوان به مادده‌هۆشبه‌ره‌كان، مه‌ودایزه‌مه‌نیییه‌كه‌م ئه‌زموونكردنیمادده‌یهۆشبه‌ر تا ته‌زریقیمادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌ژناندا 1 تا2 ساڵه، به‌ڵام به‌پێیسروشتیئه‌و مه‌ودا زه‌مه‌نییه‌له‌پیاواندا 8 ساڵه، رێژه‌یمردن به‌هۆیبه‌كارهێنانیمادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌ژنان دا هه‌م زیاتر و هه‌م خێراتره. له‌كاتیوازهێنان و ئه‌گه‌ریچاره‌سه‌ریشدا ژنانیتووشبوو به‌هۆیئه‌ركه تایبه‌تیه‌كانیپێرِاگه‌یشتن به مێرد و منداڵ، كاتێكیله‌بار و گونجاویان بۆ خۆدۆزینه‌وه و به هێزكردنه‌وه‌یخۆیان نامێنێ. ئه‌وه‌ش له‌جێی خۆیكه هه‌ر به‌هۆیپیاوانه‌بینینیدیارده‌یتووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌هیچ چه‌شنه ناوه‌ندێكیچاره‌سه‌ریو وازهێنان بۆ ژنانیتووشبوو له‌ئارا دانیه و، ئیمكانات و پلانرِێژییه‌كانیئه‌و جۆره ناوه‌ندانه‌كه ژماره‌شیان زۆر كه‌مه‌تایبه‌ت بۆ پیاوانیتووشبوو له‌به‌ر چاوگیراوه. رۆڵیپیاوان له‌پرسیتووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ریژنان و هاندانیشیان بۆ وازهێنان یه‌كێكیدیكه له‌باسه‌گرینگه‌كانیمه‌به‌ستیئه‌م وتاره‌یه. به سه‌رنجدان به ئاماره‌كان، وتووێژ و توێژینه‌وه‌كان زۆربه‌یهه‌ره زۆریژنانیتووشبوو یان باوك و برا یان مێردی تووشبوویان هه‌یه‌یان به‌هۆی پیاوانه‌وه‌تووشیلادانێكیكۆمه‌ڵایه‌تیبوون و، له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه په‌لكێشیتووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر كراون. له‌كات یان ئه‌گه‌ریوازهێنانیشدا به‌و هۆیه‌وه‌كه ژنانیتووشبوو خاوه‌ن هاوسه‌ریتووشبوو له‌بواریئابوورییه‌وه‌سه‌ربه‌خۆ نین و چاو له‌ده‌ستیمێرده‌كانیانن، نه‌ده‌توانن مێرده‌كانیان بۆ وازهێنان هان بده‌ن و، نه‌ده‌شتوانن پشتگیریهاوسه‌ره‌كانیان بۆ وازهێنانیخۆیان وه‌ده‌ست بێنن و به‌هۆیبینینیتایبه‌تییكۆمه‌ڵگاش بۆ كه‌سانیبێوه‌ژن، وازهێنان له‌ژیانی هاوبه‌ش و ته‌ڵاق وه‌رگرتن و جیا بوونه‌وه‌یان له‌هاوسه‌ره‌كانیان تووشی تێچوویه‌كیزۆریان كا و به ناچاریدرێژه‌به‌و ژیانه‌ناله‌باره بده‌ن. تووشبوونیژنان به تووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر جگه‌به هۆكاریگرینگیهاوژینیله‌گه‌ڵ پیاوانی تووشبوو زنجیره هۆكارێكیدیكه‌شیله‌پشته. نه‌بوونیوشیاریو زانیاریی پێویست، هه‌بوونیكه‌مه‌ڵێك ده‌نگۆو باوه‌رِیغه‌ڵه‌ت و بێبنه‌مایوه‌ك ئه‌وه‌یمادده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌تایبه‌ت حه‌شیش چاو خومار ده‌كه‌ن و، هێزیسێكسی زیاد ده‌كه‌ن، له‌خۆدا شكنه‌بردنیتوانا و لیهاتووییبۆ دۆزینه‌وه‌یهه‌لی كار و، بردنه‌سه‌رێیپێگه‌یكۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ده‌ستدانیهێزیبرِوا به‌خۆبوون له‌كاتینه‌گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه‌كان، ژیان له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كیشێواو و بێ دیسیپلیندا، یاخیبوون له‌نۆرم و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كارتێكه‌رییهاورِێی نه‌باش كۆمه‌ڵێكپاڵنه‌ر و هۆكاریدیكه‌ن كه سه‌رنج و ئینتیمایژنان بۆلای مادده‌هۆشبه‌ره‌كان راده‌كێشن.
ده‌ره‌نجام و ئاكامه‌كانیتووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ژنانیشدا هه‌ڵگریكۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تیتایبه‌تن.
له‌ته‌نیشت ئه‌وه‌یكه وازهێنان بۆ ژنانی تووشبوو زۆر دژوار و ئیمكانات و رێوشوێنه‌كانیئاسانكارییوازهێنان بۆ ژنان زۆر كه‌م و ده‌گمه‌نه و، كاریگه‌رییه‌جیسمیو رۆحییه‌كانیبه‌كارهێنانیمادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر له‌ش و ده‌روونیژنانیتووشبوودا زۆر به‌رهه‌ست و پرِ دیاره، كۆمه‌ڵه‌ده‌ره‌نجامێكیدیكه‌ش هه‌ن كه به‌رهه‌میتووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ژنان دایه:
ئاكامیگه‌لێلێكۆڵینه‌وه‌ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه ژنانیتووشبوو به ئه‌لكۆڵ و مادده‌هۆشبه‌ره‌كان زۆر زیاتر له‌ژنانی دیكه ده‌كه‌ونه‌به‌ر ته‌وژمیتوندوتیژییكه‌سانیده‌ورووبه‌ریان. تووشبوون به خه‌مۆكیو له‌ده‌ستدانیهیوا به ژیان و په‌نابردنه‌به‌ر خۆكوژیله‌نێو ژنانیتووشبوودا زۆر دیار و به‌رچاوه. تووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌روه‌ها كاریگه‌رییزۆر خراپی له‌سه‌ر ژنانیدووگیان و منداڵه‌كانیان هه‌یه. به‌شیزۆریژنانیدووگیانی تووشبوو منداڵه‌كانیان له‌بار ده‌چێیان ئه‌وه‌یكۆرپه‌كانیان ناته‌واو و كه‌مئه‌ندام ده‌بن یا خۆ كێشیان سروشتینییه و هه‌ڵ ناده‌ن. له‌ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا ناسناویبه‌درِه‌وشت و ژنانیهه‌رزه و سووك هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ژنانیتووشبوو دایه و وه‌ك نێچیرێكیله‌بار له‌لایه‌ن كرِیارانیسێكسه‌وه سه‌یریان ده‌كرِدرێ. هه‌ر ئه‌وه‌ش كۆسپیسه‌ره‌كییره‌هه‌ندیچاره‌سه‌رییو وازهێنانیژنانیتووشبوویشه. په‌نابردنه‌به‌ر تاوانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیوه‌ك دزی، له‌شفرۆشیو په‌ره‌سه‌ندنیخه‌سارگه‌لێكیوه‌ك نه‌خۆشییئایدز و چوونه سه‌رێیرێژه‌یته‌ڵاق و له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانیسیسته‌می په‌روه‌رده‌ییخێزانیله‌ده‌ره‌نجامه‌كانیدیكه‌یتووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێو ژنان دایه.
دوا وته‌ئه‌وه‌یكه سه‌رنجدان و بایه‌خ پێنه‌دان به پرس و كێشه‌یتووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێو ژناندا و پلانرِێژیو دانانی رێوشوێن و مكانیزم بۆ كۆنترۆڵ و به‌ره‌ورِووبوونه‌وه‌یئه‌م دیارده‌یه‌له داهاتوویه‌كیزۆر نیزیكدا كۆمه‌ڵگایئێران تووشیخه‌سار و قه‌یرانێكیزۆر قووڵ ده‌كات.