
ئاگاداركردنه‌وه‌ى پسپۆرِان له باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى كوشتن به بیانوى نامووسه‌وه له‌كاتێكدا كه‌وا پێده‌چێت كوشتنى شه‌ره‌فى دیارده‌یه‌كه كه زۆرتر له ولاَته ئیسلامییه‌كان و جیهانى سێیه‌مدا روو ده‌دات، به‌لاَم پسپۆرشان سه‌باره‌ت به‌به‌رزبوونه‌وه‌ى ره‌وتى ئه‌م جۆرى تاوانه شه‌ره‌فانه له كه‌نه‌دا مه‌ترسیى خۆیان راگه‌یاندووه. پسپۆرِان دیارده‌ى كوشتنه نامووسییه‌كان له ولاَتانى رۆژاوا له ئه‌نجامى گرفته جددییه‌كانى نه‌وه‌ى یه‌كه‌مى خێزانه په‌نابه‌ره موسوڵمانه‌كان بۆ پێكهێنانى هاوسه‌نگى له‌نێوان كولتوره‌كانى ولاَتى دایكیان و حه‌زى نه‌وه‌ى گه‌نجى ئه‌م خێزانانه بۆ هاوشێوه‌یى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ خانه‌خوێ كه زیاتر ئازادتر و مۆدێرن تره، له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. له‌كاتێكدا كه كه‌نه‌دا به درێژایى ئه‌م سالاَنه‌ى دوایى بینه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى كوشتنه شه‌ره‌فییه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌نێوان خێزانه موسوڵمانه‌كانى دانیشتوى ئه‌م ولاَته‌دا بووه، لێكۆڵه‌رانى ئایینى و پسپۆرِانى ئیسلامى ئه‌م دیارده‌یه‌به پرسێكى فه‌رهه‌نگى و ئاینى هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. كوشتنى ئه‌قسا په‌رواز، كچى به رِه‌چه‌ڵه‌ك پاكستانیى نیشته‌جێى تۆرنتۆ له ساڵى 2007دا بووه‌ته باسێكی نوێی كوشتنی ئافره‌تان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نامووس. ئه‌قسا كچێكى ته‌مه‌ن شانزه ساڵه‌بوو كه‌به‌هۆى له‌به‌ركردنى كراسى رۆژاوایى و مه‌یلى كاركردن له ده‌ره‌وه‌ى ماڵ، به ده‌ستی باوك و براكه‌ى كوژرا. باوك و برا موسوڵمانه‌كه‌ى ئه‌م كچه به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانییه و رۆژى 16ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ له دادگایه‌ك له تۆرنتۆ به زیندانى تاهه‌تایی سزا درا. له‌لایه‌كى تره‌وه، له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوشدا، دایكێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فغانى نیشته‌جێى مۆنترالیش به‌كوشتنى كچه نۆزده ساڵه‌كه‌ى كه شه‌وى له ده‌ره‌وه‌ى ماڵ به‌سه‌ر بردبوو، تۆمه‌تبار كراوه. شاهیدانى كوشتنى ئه‌م كچه ئه‌فغانییه كه به لێدانى چه‌قۆ له‌لایه‌ن دایكى یه‌وه كوژراوه. به تاوانى نامووسى له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. حامد شه‌فى، پیاوێكى موسوڵمانى دانیشتووى ئه‌نتاریۆش ساڵى رابردوو به كوشتنى شه‌ره‌فى هاوسه‌رى یه‌كه‌مى و سىَ كچى و كه‌وتنه خواره‌وه‌ى ئه‌وان بۆ ناو روبارێك، له‌م پارێزگایه تۆمه‌تبار كرا دكتۆر ئه‌مین محه‌ممه‌د، ده‌روونناسى زانكۆى ممۆریال له نیوفاندلند كه ئێستا له‌باره‌ى راپۆرتێكه‌وه سه‌باره‌ت به كوشتنى شه‌ره‌فى له كانادا هاوكارى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى فدراڵ ده‌كات، به رۆژنامه‌ى ڤنكڤۆرسانى وتووه له ساڵى 2002 ـه‌وه تائێستا، سیانزه حاڵه‌تى تاوانى نامووسى له‌م ولاَته روی داوه و، ژماره‌ى فایله‌كانى دادگاى په‌یوه‌ندیدار به كوشتنه شه‌ره‌فییه‌كانه‌وه به دادگاكانى كانادا به‌رزبۆته‌وه. دكتۆر محه‌ممه‌د جه‌ختى كردۆته‌وه كوشتنه شه‌ره‌فییه‌كان دیارده‌یه‌ك نییه كه وه‌ك جۆرێك سزا له قورئان و ئیسلامه‌وه خرابێته روو و، زۆربه‌ى ئه‌م جۆره كوشتنانه ریشه‌یه‌كى له بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا به سه‌لامه‌تى ده‌روونى و تێكچوونه كه‌سێتییه‌كانى تاكه‌كان دایه. به‌پێى راپۆرتى(سندوقى ژماره‌ى دانیشتوانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان)، سالاَنه نزیكه‌ى 5000هه‌زار ئافره‌ت له گشت جیهان گیانى خۆیان له كوشتنه شه‌ره‌فیه‌كاندا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. له راپۆرتى ساڵى 2008ئه‌م رێكخراوه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه‌كاتى ئه‌نجامدانى كوشتنه شه‌ره‌فییه‌كان ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگاكانى سه‌رده‌مى كۆن. یاساى خێڵه‌كانى((ئینكا)) رێگه ده‌دات به هاوسه‌ران بۆ تاوانى هاوسه‌رانى خیانه‌تكارى خۆیان، تاراده‌ى مردن ئه‌وان به برسییه‌تى بهێڵنه‌وه. خێڵه‌كانى(ئازتك)یش بۆیان هه‌بوو وه‌ك سزاى تاوانه شه‌ره‌فییه‌كان، هاوسه‌رانى خۆیان به‌رد باران بكه‌ن. دكتۆر محه‌ممه‌د ده‌ڵێت له‌و كاته‌وه كه رێكخراوى ولاَتان هه‌نگاوى جددیى بۆ راگرتنى كوشتنه شه‌ره‌فیه‌كان هه‌ڵگرتووه، هیچ ولاَتێك له جیهاندا ئیدى به شێوه‌ى فه‌رمى ئه‌م دیارده‌یه وه‌ك سزا به‌كار ناهێنن. ئه‌و ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه زۆرێك له بابه‌ته‌كانى كوشتنه شه‌ره‌فییه‌كان له كۆمه‌ڵگاى رۆژاوا له‌لایه‌ن موسوڵمانانه‌وه رویان داوه به‌لاَم شوێنكه‌وتووانى مه‌زهه‌به‌كانى سیك، هیند و مه‌سیحیش وه‌ها تاوانگه‌لێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
|