 نوێترین راپۆرتی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر كۆیله‌دارێتیی نوێ له ئه‌وروپا ره‌شبینی و بێ هیوایی پێوه دیاره. له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به دوو هۆكار وه‌ك فاكته‌ری سه‌ره‌كیی قاچاغچێتی به مرۆڤه‌وه كراوه. یه‌كێكیان له‌شفرۆشی و ئه‌ویتر كارپێكردنی به زۆره‌ملی. به واتایه‌كی دیكه كۆیله‌دارێتییه‌ك، رێك به شێوه‌ی سه‌ده‌كانی پێشوو كه خه‌ڵكێكیان له وڵاتانی هه‌ژار و بێ داهاته‌وه دێنا و ده‌یانفرۆشتن. پرۆسه‌یه‌ك كه به وته‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی، له ساڵێكدا 2.5 میلیارد یۆرۆ قازانجی به‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت كه بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن و ساڵ به ساڵیش لێی زیاد ده‌بێت. به پێی راپۆرتی رۆژی سێشه‌ممه‌ی "ی‌و ئێڤ دی سی" له مادرید به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی مه‌سه‌له په‌یوه‌ندیداره‌كان به تاوان و ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، له ساڵانه 50% له‌و كه‌سانه زیاد ده‌بێت كه له ئه‌وروپا بازرگانییان پێوه ده‌كرێت و به له‌به‌رچاوگرتنی به‌هره‌ی زۆری ئه‌و كاره كه هه‌موو ساڵێكیش زیاتر ده‌كات، بووه‌ته پرِ به‌هره‌ترین كاری خراپكاره‌كان له ئه‌وروپادا. خراپكاران، زیاتر له 140 هه‌زار كه‌سیان له ده‌ستوپێوه‌ند و مۆره‌ی جۆراوجۆر، له به‌رده‌ست دایه و كاریان لێ ده‌كێشن. منداڵ و ئافره‌ته‌كان بۆ له‌شفرۆشی به‌كار دێنن و پیاوه‌كانیش كاری زۆره‌ملییان پێ ده‌كه‌ن. ئه‌وانه له كه‌مپ و ئۆردووگای نهێنیدا راده‌گیردرێن. ئه‌وانه‌ی بازرگانییان پێوه ده‌كرێت، زیاتر خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌ورووپای رۆژهه‌ڵات و ئه‌مریكای لاتین و ئه‌فریقایین كه زۆربه‌یان به به‌ڵێن و گفتی كارپێدان و دابینكردنی ژیان ده‌بردرێنه ئه‌وروپا و كاتێ سه‌ر هه‌ڵدێنن ده‌بینن ئه‌وا له داوی بازرگانانی مرۆڤ دان. راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ریده‌خات كه 51%ی كۆیله‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه، له وڵاتانی به‌لكان و به‌شه‌كانی پێشووی سه‌ر به یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و 13% یان له ئه‌مریكای لاتینه‌وه و 7% یان له ئه‌وروپای نێوه‌رِاسته‌وه و دواجار 5%یشیان له ئه‌فریقاوه دێن. به پێی راپۆرتی رێكخراوی ناحكومیی پاپی، بۆ یارمه‌تیدان به قوربانییانی كۆیله‌دارێتیی نوێ له بریتانیا، له نێوان ساڵانی 2003 هه‌تا 2009 زیاتر له دووهه‌زار كه‌س سه‌ردانی ئه‌و رێكخراوه‌یان كردووه كه زۆربه‌یان ژنانی خه‌ڵكی وڵاتانی نیجریه و تایله‌ند و چین و رۆمانیا و ئه‌لبانیا بوونه. به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یه، ساڵ به ساڵ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كۆیله ده‌كرێن دژوارتره له چاو ساڵی رابردوو. زۆربه‌ی ئه‌وانه له شوێنه داخراوه‌كانی وه‌ك هۆلڕه‌كانی ماساژ دا كاریان پێ ده‌كردرێت و كه‌متر له شه‌قامه‌كاندا ده‌بینرێن. هه‌ندێ رێكخراوی ناحكومی له ئه‌وروپا وه‌ك "پایۆك له به‌لژیك" به كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌لێك شوێنی حه‌وانه‌وه و یارمه‌تیی پزیشكی و ته‌نانه‌ت مووچه‌ش ده‌ده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی بازرگانییان پێوه كراوه. به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وان ئیزنیان نادرێت كه له‌و شوێنانه وه‌ده‌ر بكه‌ون كه له‌به‌رده‌ستی خراپه‌كاران دان و ناتوانن سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن.
كۆیله‌دارێتیی نوێ و له‌شفرۆشی و كاری به‌زۆره ملی له ئێران و جیهاندا ئه‌وه هه‌ر له ئه‌وروپادا نییه كه به‌هره و قازانجی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه و كارپێكردنی به‌زۆره‌ملی خه‌ریكی په‌ره‌گرتنه. راپۆرتی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی برِێَك پاش ئه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه كه وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریكایش له راپۆرای ساڵانه‌ی خۆ‌یا نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به ره‌وشی كۆیله‌دارێتیی نوێ خسته روو. ئه‌وه ده‌یه‌مین راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه و تێیدا له‌و به‌شه‌یدا كه په‌یوه‌ندیی به ئێرانه‌وه هه‌یه ئاوا هاتووه: ئه‌و وڵاته هه‌م بنكه و ناوه‌ند و هه‌میش شوێنی په‌رِینه‌وه و هه‌میش رێك ئه‌و شوێنه‌یه كه ژنان و پیاوان و ئه‌و منداڵانه‌ی تێدا ئاڵوگۆرِ ده‌كرێت كه به شێوه‌ی قاچاغ و نایاسایی ده‌یانهێنن و ده‌یانبه‌ن. به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه بۆ ناچاركردنیان به له‌شفرۆشی و كاری به زۆره‌ملی راده‌گوێزرێن. دیاره ئێران هه‌روا چه‌ند ساڵێك ده‌بێ كه خراوه‌ته ریزی خراپترین وڵاته‌كانه‌وه. لانیكه‌م له راپۆرته‌كانی ساڵانی رابردوودا ره‌وشی ئێران له‌و رێزبه‌ندییه‌دا گۆرِانی به‌سه‌ردا نه‌هاتبوو و وه‌ك ناوه‌ند و شوێنی مه‌به‌ست و ترانزیت و راگواستنی ژن و منداڵ به قاچاغی، باسی كرابوو. هه‌روه‌ها ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ره‌وشی كۆیله‌دارێتی له جیهانی مۆدێرنا ده‌یخه‌نه روو، هیچ به‌ره‌و باشبوونێكی پێوه دیار نییه. هه‌موو ساڵێك كۆمه‌ڵێك وڵاتی نوێ ده‌چنه ریزی خراپترین وڵاتانه‌وه و زۆر ده‌وڵه‌تیش هه‌ن كه سووك و سانا به ته‌نیشت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا تێ ده‌په‌رِن. ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه پۆلیسی وڵاته جۆراوجۆره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا خستوونیه‌ته بوو، باسی ئه‌شكه‌نجه و به‌ندكردن و هه‌رِه‌شه‌ی مه‌رگ له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه ده‌كات به مه‌به‌ستی ناچاركردنی ژنان بۆ كاری له‌شفرۆشی. تازه منداڵه‌كان خراپتریشیان لێ قه‌وماوه. راپۆرتێكی بڵاڤۆكی ژۆرنالی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ناسینی قوربانییان، ده‌ریده‌خات كه ته‌مه‌نی له‌شفرۆشی له 13 ساڵه‌وه‌یه كه له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌و دنیایه‌دا ئه‌و ته‌مه‌نه به ته‌مه‌نی منداڵ ئازاری ناوزه‌د كراوه. ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆیله‌دارێتیی سێكسیی منداڵان له وڵاتانی ئاسیای باشووریدا له خراپترین ره‌وشی خۆی دایه. ته‌نیا له شاره گه‌وره‌كانی هیندستان له نێوان 270 هه‌تا 400 هه‌زار منداڵی له‌شفرۆش هه‌یه كه زۆربه‌یان بۆ پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م ئه‌و كاره ده‌كه‌ن. راپۆرته‌كان له هه‌مانكاتدا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه لانیكه‌می هه‌مووی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به قاچاغ ده‌برێنه وڵاتانی دیكه،هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك په‌ساپۆرت یان ناسنامه‌یان به ده‌سته‌وه نییه كه بتوانن له‌و وڵاته را بكه‌ن و ده‌رباز بن. ئه‌و قوربانیانه‌ی به ئاواتی ژیانێكى باشتر ئه‌و رێگه‌یه‌یان گرتۆته‌به‌ر و جاری واشه تاقه سه‌رچاوه‌ى داهاتی بنه‌ماڵه‌كه‌یانن كه یان ده‌بێ مل بۆ كۆیلایه‌تی راده‌كێشن، یان ده‌بێ واز له ژیان بێنن.
|