
رێكخراوى ئاسك " وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هێشتا له‌ژێرده‌ستى هه‌یمه‌نه‌ى حزب دایه " رێكخراوى ئاسك " كه‌موكوورِییه‌كى زۆر له‌سیسته‌مى په‌روه‌رده‌دا هه‌یه" رێكخراوى ئاسك " به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌یی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه گرفتیان له‌گه‌ڵ كه‌مى مامۆستادا هه‌یه، به‌لاَم خه‌له‌ل له پلانى وه‌زاره‌تدا هه‌یه بۆ دابه‌شكردنى مامۆستایان به‌سه‌ر خوێندنگه‌كاندا"
هێمن مامه‌ند رێكخراوى ئاسك كه رێكخراوێكى ناحكومییه ئه‌مریكى _كوردییه و ئه‌ركى چاودێریكردنى په‌رِله‌مانه له دوایین راپۆرتى سه‌باره‌ت به به‌ڵێنه‌كانى حكومه‌ت كه پێش هه‌ڵبژاردن به خه‌ڵكى كوردستانى دابوو، راپۆرتێكى بلاَو كردۆته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى وه‌ك نمونه وه‌رگرتووه و وێنه‌یه‌كى بۆ هه‌ڵبوون ناردووه، ئاماژه به چه‌ند به‌ڵێنێكى حكومه‌ت ده‌كات كه تاوه‌كو ئێستاكه جێبه‌جێى نه‌كردوون . له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م كاری چاودێریكردنه له‌لایه‌ن ستافی رێكخراوی ASKه‌وه ئه‌نجام دراوه، به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و داتای پێویست بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته، به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك سه‌ردانی وه‌زاره‌ت ء به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته كراوه و، هاوكات سه‌ردانى لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای په‌رِله‌مانی كوردستانیش كراوه. رێكخراوی ASK مۆڵه‌تی ره‌سمیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه به نوسراوی ژماره 16486 له به‌رواری 19-11-2009دا رێگه‌ی پێدراوه سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كان بكات ء، چاودێری ئه‌دا ء كاری وه‌زاره‌ته‌كان ء حكومه‌ت بكات، به‌ڵام له‌كاتی سه‌ردانكردنی ستافی رێكخراوه‌كه‌مان بۆ لای وه‌زیری په‌روه‌رده له 29-4-2010دا داوا له جه‌نابی وه‌زیر كرا، كه نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بگشتێنێت بۆ به‌رِێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی نه‌خوازراو وه‌ڵامی ستافه‌كه‌مان درایه‌وه به‌وه‌ی، كه ئه‌وه له رووی یاساییه‌وه ئه‌ركی په‌رِله‌مانه چاودێری حكومه‌ت بكات نه‌ك كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ئه‌مه‌ش بوو به رێگرییه‌ك له كاتی سه‌ردانكردنماندا بۆ به‌رِێوبه‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌هه‌مان وه‌زاره‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێك له به‌رِێوه‌به‌ره گشتییه‌كانه‌وه به‌و شێوه‌یه وه‌ڵام ده‌دراینه‌وه، كه ئه‌وان كار بۆ جه‌نابی وه‌زیر ده‌كه‌ن ء ئه‌گه‌ر كیتابی ره‌سمیتان پێ نه‌بێت ء، نوسراوی رێگه‌پێدراوی وه‌زیری له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا ناتوانن زانیارییمان بده‌نێ. ئه‌مه له كاتێك دایه، كه به‌رِێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادری پرۆژه و راپۆره‌كانی رێكخراوه‌كه‌مانه و بایه‌خ به‌و راپۆرتانه ده‌دات، كه ده‌رباره‌ی چاودێری به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌مانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت بۆ بواری په‌روه‌رده‌یی له كابینه‌ی شه‌شه‌مدا
دوای ئه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له رێكه‌وتى 28-10-2009 له‌به‌رده‌م په‌رِله‌مانی كوردستاندا سوێندی یاسایی خوارد ء وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستبه‌كار بوو، كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرد به‌تایبه‌ت له بواری په‌روه‌رده‌ییشدا چه‌ند خاڵێكی له‌خۆ گرتبوو كه ئه‌مانه‌ن: 1- دروستكردنی خوێندنگه له لادێكان 2- به‌رپاكردنی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی دروستكردنی خوێندنگه ء نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندنگانه‌ی كه هه‌ن ء دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان. 3- گه‌شه‌كردن ء به‌رده‌وامیی به‌رنامه‌ی پێداچونه‌وه ء چاكسازی له كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا. 4- به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری له‌بواری په‌روه‌رده‌دا. بۆ جێبه‌جێكردنى به‌ڵێنه‌كان له بودجه‌ى ئه‌مساڵدا حكومه‌تى هه‌رێم گوژمه‌ى (225,000,000,000) دووسه‌دوبیستءپێنج ملیار دینارى ته‌رخان كردووه، تایبه‌ت به دروستكردنى خوێندنگه‌ى هاوچه‌رخ ء نمونه‌یی، له‌و گۆژمه پاره‌یه‌ش (150,000,000,000) سه‌دءپه‌نجا ملیار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه ء برِى (75,000,000,000) حه‌فتاوپێنج ملیار دیناریش له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دیاری كراوه. به گوێره‌ى پلانى حكومه‌تى هه‌رێم ء وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌بێت له‌م ساڵدا ده‌ست بكرێت به دروستكردنى 125 خوێندنگه‌ى نمونه‌یی ء هاوچه‌رخ به‌دابینكردنى هه‌موو پێداویستییه‌كانى زانیارییه‌وه به تاقیگه و دانانى ته‌كنۆلۆژیاى زانیارى تیایاندا، كه 25 خوێندنگه‌یان له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌بێت ء 100 خوێندنگه‌كه‌ى دیكه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌بێت. به‌جۆرێك 82 خوێندنگه‌یان له هه‌ر سێ پارێگاى هه‌رێم دروست ده‌كرێن ء 18 خوێندنگه‌ش له ناوچه جێناكۆكى له‌سه‌ره‌كان دروست ده‌كرێن. پلانى حكومه‌ت بۆ دروستكردنى خوێندنگه له‌مساڵدا له‌سه‌ر بودجه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له هه‌ولێر 11 خوێندنگه‌ى 27 پۆلى ء 14 خوێندنگه‌ى 18 پۆلى دروست ده‌كرێت ء له سلێمانى 15 خوێندنگه‌ى 27 پۆلى ء 18 خوێندنگه‌ى 18 پۆلى له دهۆك 3 خوێندنگه‌ى 27 پۆلى ء 20 خوێندنگه‌ى 18 پۆلى دروست ده‌كرێت ء له گه‌رمیانیش ته‌نها یه‌ك خوێندنگه دروست ده‌كرێت. ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت ئه‌م پلانه تا ئێستا به ته‌واوه‌تى نه‌خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه ء سستى زۆرى پێوه دیاره ء ته‌نها به‌ردى بناغه‌ى چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كى كه‌م له سلێمانى ء هه‌ولێر ء ئاكرێ دانراوه ئه‌مه له كاتێك دایه، كه ئێستا نیوه‌ى یه‌كه‌مى ساڵى 2010 ته‌واو بووه و ئه‌گه‌ر له‌م چه‌ند مانگه‌ى داهاتوودا هه‌ڵمه‌تى به‌رفراوانى دروستكردنى بیناى خوێندنگه دروست نه‌كرێت، ئه‌وا حكومه‌ت ء وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ناتوانن زاڵ بن به‌سه‌ر گرفتى كه‌می بینادا، له‌كاتێكدا ئه‌مه به گه‌وره‌ترین گرفت ده‌زانرێت له‌به‌رده‌م پێشخستنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستاندا، چونكه ئه‌گه‌ر له‌مساڵدا هه‌ر 125 خوێندنگه‌كه له هه‌رێمى كوردستاندا دروست بكرێت، ئه‌وا هێشتا چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته گه‌وره‌یه‌ى كه‌مى بیناى خوێندنگه ناكات له هه‌رێمدا. چونكه به گوێره‌ى داتاكانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌گه‌ر هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك یه‌ك ده‌وامى تێدابكرێت ء، خاوه‌نى بیناى خۆى بێت ئه‌وا پێویسته 1308 هه‌زارء سێ سه‌دءهه‌شت خوێندنگه‌ى نوێ دروست بكرێت. بۆ رونكردنه‌وه‌ء ده‌رخستنى بیناى په‌روه‌رده‌یی سه‌یرى خشته‌ى ژماره (1) بكه
په‌روه‌رده و سیستمى نوێى خوێندن ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانى كابینه‌ى پێنجه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى په‌روه‌رده‌دا بریتی بوو له گۆرِینى سیستمى په‌روه‌رده‌دا. هه‌روه‌ها كابینه‌ى شه‌شه‌میش درێژه پێَده‌رى هه‌مان سیستمى په‌روه‌رده‌یه و گۆرِانكاریى به‌رچاو له‌و بواره‌دا كراوه به‌تایبه‌تى له بوارى ئاسانكارى له پرۆگرامى خوێندن ء چاپكردنى كتێبه‌كان به شێوه‌ى ره‌نگاوره‌نگ گۆرِانكارى له تاقیكردنه‌وه‌كاندا، به جۆرێك سیستمى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستاندا ته‌واو جیاوازه له‌گه‌ڵ سه‌رتاسه‌رى عێراقدا. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گۆرِانكارییانه‌دا به‌ڵام هێشتا كه‌موكورتیى زۆر له سیستمى نوێی په‌روه‌رده‌دا هه‌یه و ئه‌مه‌ش بووه هۆى ناره‌زایه‌تى ده‌ربرِینى قوتابیانى پۆلى دوازده له‌به‌رامبه‌ر برِیارێكى كۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌یی بۆ ئه‌وه‌ى له 10%ى نمره‌ى پۆلى ده‌یه‌م ء 15%ى نمره‌كانى پۆلى یازده‌یه‌م بۆ قوتابیان له پۆلى دوازده‌یه‌مدا ئه‌ژماربكرێت، دواتر له 29-4-2010دا وه‌زیرى په‌روه‌رده ئه‌و برِیاره‌ى راگرت ء، بۆ پیاداچونه‌وه به سیستمى نوێى خوێندنیشدا برِیاره ئه‌مساڵ كۆنگره‌یه‌كى نوێى په‌روه‌رده‌یی بگیرێت. ئامانجى گۆرِینى سیستمى په‌روه‌رده گۆرِینى دیدى تاك بوو بۆ فه‌لسه‌فه‌ى ژیان، به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش ئه‌م سیستمه به گونجاو داده‌نێن بۆ پێشخستنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمدا ء، هۆكارى نارِه‌زایه‌تیى قوتابیانیش له كۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌یی بۆ هه‌ردوو هۆكارى سیاسی ء ته‌كنیكى ده‌گێرِنه‌وه. هۆكاره سیاسییه‌كه ئه‌وه‌یه كه لایه‌نێكى سیاسی هه‌ستاوه به خرۆشاندن ء به‌كارهێنانى قوتابیان بۆ مه‌رامێكى سیاسیی، هۆكاره ته‌كنیكییه‌كه‌ش بریتییه له‌وه‌ى تا ئێستا نه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، نه خودى مامۆستایان ء نه كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى وه‌ك پێویست كاریان له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ى قوتابیان ء هاووڵاتیان نه‌كردووه بۆ تێگه‌یاندنیان له بایه‌خى سیستمى نوێى په‌روه‌رده له هه‌رێمدا. حكومه‌ت ء نه‌هێشتنى هه‌یمه‌نه‌ی حزب جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزب له حكومه‌ت له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ء، سه‌رۆكی حكومه‌ت چه‌ندین جار پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردووه ء، له وتاری ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی شه‌شه‌م له په‌رِله‌مانی كوردستاندا سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "به كرده‌وه و به به‌رنامه ده‌ستێوه‌ردانی حزبی له كاروباری حكومه‌تدا ناهێڵین"، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت هێشتا هه‌یمه‌نه‌ی حزبی زاڵه به سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا ء، هه‌رچه‌نده له‌بواری پراكتیكیدا چه‌ند هه‌وڵێك دراوه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌دا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان وه‌ك پێویست نه‌بوون. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌ك یه‌كێك له دامه‌زراوه گرنگه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچه‌نده چه‌ند هه‌وڵێكی داوه بۆ ده‌ربازبوون له كاریگه‌ریی حزبی، به‌ڵام به‌پێی دۆكیومێنته‌كان هێشتا ئه‌م دامه‌زراوه گرنگه له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی حزبی دایه و زۆرجاریش به‌هۆی ده‌ستێوه‌رانی حزبییه‌وه گرفت بۆ كاره‌كانیان دروست ده‌بێت.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناوێتی بۆ رێگریكردن له ده‌ستێوه‌ردانی حزبی: 1- له‌كاتی پێشكه‌شكردنی داواكاریى مامۆستایان بۆ سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی راسته‌وخۆ هه‌موو رێكاره‌كانی وه‌رگرتن ء، تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاران له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه كراوه ء، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌دراوه به به‌رِێوبه‌رایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له پارێزگاكاندا، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌زكیه ء ده‌ستێوه‌ردانی حزبی نه‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م كاروچالاكییه‌كاندا. 2- له‌په‌یامێكیدا به بۆنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌وه ئاراسته‌ی خوێندكاران ء مامۆستایانی كرد له 25-5دا وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ى به‌وه دا، هه‌ر جۆره ته‌داخولێك له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه جێگه‌ی قبوڵ نییه، كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌ناوی هه‌ر حزبێك یان هه‌ر لایه‌نێكه‌وه ته‌داخول له كاروباری به‌رِێوه‌به‌ریی هۆڵه‌كان و چاودێره‌كاندا بكات. 3- 3- سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رێكه‌وتى 19-4-2010دا برِیارێكى ده‌ركردووه بۆ گه‌رِاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى بیرورِاى سیاسییانه‌وه له پۆسته حكومییه‌كانیاندا لادرابوون، برِیاره‌كه به ره‌سمى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ء داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه و، به‌شێك له مامۆستا سزادراوه‌كان گه‌رِاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانى خۆیان به‌ڵام هه‌ندێك له مامۆستایان ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌یان له پۆسته‌كانیاندا هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و ده‌ستێوه‌ردانى حزبى 1- له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌هێشتنى ده‌سه‌ڵاتى حزب له‌ناو وه‌زاره‌ت ء دامه‌زراوه په‌روه‌ده‌ییه‌كانیدا ناوێتى، كه‌چی به‌هۆى باكگراوندى حزبیی زۆرێك له به‌رپرسانى په‌روه‌رده و دانانى به‌رِێوبه‌رى خوێندنگه‌كان له سه‌ر بنه‌ماى حزبیبوونیان وایكردووه، وه‌زاره‌ت نه‌توانێت به ئاسانى به‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه‌دا زاڵ‌بێت ء، دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانیش له‌نمونه‌ى خوێندنگه و په‌یمانگاكان بوونه‌ته شوێنێك بۆ ئه‌وه‌ى پارته سیاسییه‌كان به ئاسانى بتوانن له‌به‌رژه‌وه‌ندى مه‌رامه سیاسییه‌كانى خۆیاندا به‌كارى بهێنن ء، كارى رێكخستنیان تێدا ئه‌نجام بده‌ن ء، به‌شێكیش له به‌رِێوبه‌ره په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌تایبه‌تى له قه‌زا و ناحیه‌كان هاوكاریى ته‌واوى ئه‌م پرۆسه‌ى به حزبیبوونه‌ن. بۆ نمونه دابه‌شكردنى فۆرمى حزبى به‌سه‌ر خوێندنگه‌كاندا و داواكردنى لایه‌نى سیاسی ء عه‌شیره‌ت له‌مامۆستایان به‌تایبه‌ت له سنوورى سلێمانى و زاخۆدا ء، ناساندنى كۆمه‌ڵه‌ى خوێندكاران به نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى خوێندكاران له لایه‌ن په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیانه‌وه له‌كاتێكدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌دراوه تا خوێندكاران نوێنه‌رى خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن.
تێبینییه‌كان: 1- وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ ساڵى 2010 داواى دامه‌زراندنى (22,500) مامۆستاى كردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌و رێژه‌یه‌ى كه‌م كردۆته‌وه ته‌نها بۆ (1,500)، هه‌روه‌ها داتاكان ده‌رى ده‌خه‌ن كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده گرفتى كه‌میى مامۆستاى نییه، به‌ڵكو خه‌له‌ل له پلانى وه‌زاره‌تدا هه‌یه بۆ دابه‌شكردنى مامۆستایان به‌سه‌ر خوێندنگه‌كاندا، به‌ڵام به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌یی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه گرفتیان له‌گه‌ڵ كه‌میى مامۆستادا هه‌یه به تایبه‌تى له وانه زانستییه‌كانى وه‌ك (كیمیا، فیزیا، بیركارى، زینده‌وه‌رزانى هه‌روه‌ها زمانى ئینگلیزی)ـدا. بۆ روونكردنه‌وه‌ى زیاتر سه‌یرى خشته‌كانى (2،3،4،5) بكه. 2- به شێوه‌یه‌كى گشتى ئاستى زانستیى مامۆستا وه‌ك پێویست نییه ء، مامۆستاكانیش كه‌مته‌رخه‌من له خۆپێگه‌یاندنى زیاتر، هه‌روه‌ها سیستمى په‌روه‌رده‌ش له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به مامۆستاوه به شێوه‌یه‌كه كه رۆحیه‌تى مونافه‌سه له نێوانیاندا دروست ناكات ء، مامۆستاى لێهاتوو له‌گه‌ڵ مامۆستاى كه‌متوانا جیاناكاته‌وه ء، وه‌ك یه‌ك ته‌ماشایان ده‌كات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریى دروست ده‌كات له‌سه‌ر پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمدا. 3- وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پلانى هه‌یه بۆ كرِینى چه‌ند ئامێرێكى كه‌شفكردنى موبایل بۆ ئه‌وه‌ى له قوتابخانه‌كاندا دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى تاقیكردنه‌وه‌كاندا رێگرى له قوتابیان بكرێت كه به موبایله‌وه بچنه ناو هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه، چونكه مامۆستایان ء به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌یی له‌و برِوایه دان قوتابییان موبایل به‌كار ده‌هێنن بۆ غه‌شكردن له كاتى تاقیكردنه‌وه‌كاندا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دوو ئاماژه‌ى مه‌ترسیدار ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌مانه‌ن: · ده‌بێته هۆى گومانكردن له هه‌موو قوتابییان كه له كاتى تاقیكردنه‌وه‌دا غه‌ش ده‌كه‌ن ء ئه‌مه‌ش ترسى قوتابییان زیاتر ده‌كات له تاقیكردنه‌وه‌كان. · ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له ئاستى باڵاى وه‌زاره‌تدا هه‌ر له وه‌زیر ء به‌رِێوبه‌ره‌گشتییه‌كانه‌وه تا ده‌گاته به‌رِێوه‌به‌رى قوتابخانه و مامۆستاكان به‌باشى له ئامانجى سیستمى نوێى په‌روه‌رده تێنه‌گه‌یشتوون ء ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكى جددیش بده‌ن بۆ چه‌سپاندنى سیستمى نوێ، ئه‌وا له رێگه‌ى پلانى له‌م جۆره‌وه بۆ خۆیان ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م سیستمه نوێیه‌كه‌دا. 4- له ناو بودجه‌ى حكومه‌تدا برِى 36 ملیار دینار ته‌رخان كراوه بۆ قوتابخانه‌ى شیوفاتى ئه‌هلى، كه سه‌ر به‌كه‌رتى تایبه‌ته، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و گوژمه پاره‌یه‌ى بۆ 100 خوێندنگه‌ى حكومى دانراوه، هه‌رخوێندنگه‌یه‌ك ته‌نیا ملیارێكءپێنج سه‌د ملیۆن دینارى به‌رده‌كه‌وێت
|